پێلی پەیامێک ئاڕاستەی میسی دەکات

0
209
پێلی و میسی

SNN Sport

پاش ئەوەی میسی شەوی رابردوو بەو گۆڵەی لە یانەی ڤالنسیای کرد توانی ژمارەکەی ئەفسانە بەرازیلیەکە یەکسان بکاتەوە، پێلی ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیلی لە پێگەی خۆی لە ئینستاگرام پەیامێک ئاڕاستەی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە دەکات و پیرۆزبایی لێدەکات.

پێلی دەڵێت:” کاتێک دڵت پڕ دەبێت لە عەشق، ناتوانیت لێی لابەیت، من لەو هەستە دەگەم کە کاتێک ئەم درێسە لەبەر دەکەیت چۆنە، ئەوەشدەزانم چ هەستێکم هەیە کاتێک لێرە دەبم،پیرۆزە لە تۆمارە مێژوویەکەت لیۆنێل میسی، بەڵام لە سەرووی هەموویانەوە پیرۆزبایی  لە پیشە جوانەکەت دەکەم،زۆر سەرسامم پێت لیۆ میسی”.

میسی توانی گۆڵی ژمارە 643 بە درێسی یانەی بەرشەلۆنەوە بکات،پێشتر پێلی توانیبووی لەگەڵ یانەی سانتۆس 643 گۆڵ بکات و پێشتریش هیچ یاریزانێک نەیتوانیبوو بگات بەم ژمارەی پێلی، بەڵام میسی چاوەروان دەکرێت لە یارییەکانی داهاتوو ژمارەکە بشکێنێت و بیکات بە ناوی خۆیەوە.

 

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Pelé (@pele)

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this