دانە غاز رۆژانە 400 ملیۆن پێ سێجا غازی لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان دەرهێناوە

0
552

SNN

کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند “تێکڕایەکی پێوانەییان لە بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بەدەستهێناوە کە رۆژانە 430 ملیۆن پێ سێجا بووە لە 15ی ئەم مانگەوە”.

کۆمپانیاکە دەشڵێت: “لە کێڵگەی کۆرمۆر کە گرووپی کۆمپانیاکانی پیرڵ پیترۆڵیۆم سەرپەرشتی دەکات، لە چارەگی کۆتایی ئەمساڵ 2020 دا 400 ملیۆن پێ سێجا رۆژانە، بە زیادبوونی بڕی 8٪ بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی 2019”.

کۆمپانیای دانەغاز ئاشکرایکردووە “پرۆژەیەکی نوێ بە راکێشانی هێڵێکی دیکە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستیپێکراوە و بەرهەمهێنانی دەگاتە 250 ملیۆن پێ سێجا”.

کۆمپانیای دانە غاز راشیگەیاندووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی پێداون هەر کاتێک نرخی بەرمیلێک نەوت بەربەستی 50 دۆلاری تێپەڕ کرد، شایستە داراییەکانیان دەدەنێ کە بڕەکەی 30 ملیۆن دۆلارە.

د. پاتریک ئالمان وارد سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای دانەغاز دەڵێت: “لەگەڵ گرووپی کۆمپانیاکانی  پێرڵ پیترۆلیۆم بەردەوام دەبن لە کارەکانیان و سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە بەردەوام هاوکارمانە”.

ئاماژەی بەوەشداوە کە تێکڕایەکی پێوانەییان لە بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بەدەستهێناوە کە رۆژانە 430 ملیۆن پێ سێجا بووە لە 15ی ئەم مانگەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this