گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 20/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
318
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  یەکشەممە (20/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • بەرشەلۆنە لەسەر قوماشێکە.
  • تیپەکەی کومان درێژەی بە شەمەندەفەری بردنەوەکانی نەدا، بۆ کێبڕکێکردن لە بردنەوەی نازناوی لالیگاو 2-2 دژی یانەی ڤالنسیا یەکسانبوو.
  • یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید 3-1 لە یانەی ئیلچی دەباتەوەو پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دەکات و جارێکی تر پێدەکەنێت و سوارێز دوو گۆڵ و کۆستا گۆڵەکەی تری کرد.
  • ریاڵ مەدرید نایەوێت کۆنترۆڵی لە دەست بچێت و دەیەوێت درێژە بە بردنەوەکانی بدات.
  • زیدان هازارد دەپارێزێت، ئیسکۆ و ڤینسیۆس ئامادەی یاریەکەی ئیبار نابن.
  • یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید یەکەم دێربی خانمان لە ریاڵ مەدرید 1-0 دەباتەوە.

ئاس:

  • شەوی ئازاکان.
  • یانەی ریال مەدرید رووبەڕووی ئیبار دەبێتەوە و ئەم یانەیە بە شێوازی راستەوخۆ لە هەر یانەیەکی تری لالیگا یاری دەکات.
  • هازارد و ئیسکۆ و ڤینسیۆس لە ماڵەوە سەیری یاریەکە دەکەن و ئامادە نابن.
  • دوو گۆڵی سوارێز لە ئیلچی پێشەنگی بۆ ئاتلەتیکۆمەدرید یەکلاکردەوە.
  • بەرشەلۆنە 2-2 بەرامبەر بە ڤالنسیا یەکسان دەبێت و ژمارەکەی پێلی کە میسی یەکسانی کردەوە، بەس نەبوو.

سپۆرت:

  • هەنگاوێک بۆ دواوە.
  • بەرشەلۆنە 2-2 ڤالنسیا.
  • میسی ژمارەکەی پێلی یەکساندەکاتەوە دوای ئەوەی  گۆڵی 643 دەکات و لێدانی سزاش لە دەست دەدات، کە پاش ئەم لێدانە ئاراخۆ گۆڵی 2-1 بۆ بەرشەلۆنە دەکات.
  • دوو گۆڵی سوارێز ئاتلەتیکۆ مەدرید لە پێشەنگی دەهێڵێتەوە.
  • ریاڵ مەدرید رووبەڕووی ئیبار دەبێتەوە و ئەگەر براوە بێت دەبێتە سراب بۆ بەرشەلۆنە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • پێلی تامی تاڵی دەکات.
  • میسی ژمارەکەی پێلی یەکسان دەکاتەوە و گۆڵی ژمارە 643 دەکات، ئەمەش پاش لە دەستدانی لێدانی سزا.
  • تیپەکەی کومان جارێکی تر دەڕوخێت و 2-2 لەگەڵ یانەی ڤالنسیا یەکسان دەبێت.
  • بەم یەکسانبوونە بەرشەلۆنە 8 خاڵ لە یەکەمی ریزبەندی دووردەکەوێتەوە.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید 3-1 لە ئیلچی دەباتەوە و سوارێز سەرکردایەتی پێشەنگی ریزبەندی دەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this