پێرێز پەیامێکی ئاڕاستەی زیدان و یاریزانەکانی کرد

0
405
فلۆرنتینۆ پێرێز

SNN Sport

لە نوێترین لێدوان و دەرکەوتنیدا، فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید،پەیامێک ئاڕاستەی زیدانی راهێنەر و یاریزانەکانی دەکات.

پێرێز دەڵێت:”زیدان رەمزی ریاڵ مەدریدە، وەکوو یاریزان و وەکوو راهێنەر،ئێمە بەردەوام متمانەمان بەم تیمە هەیە، لەگەڵ یاریزانی گرنگی وەک کاپتنەکەمان رامۆس”.

دواتر وتی:”نەبوونی هاندەران لە یاریگادا  بووەتەهۆی دابەزینی بەرچاوی داهاتی یانەکە،هەموولایەک رازیبوون مووچەکانیان کەمبکەنەوە، بۆ ئەوەی کار لە ستافی تری یانەکە نەکات”.

لەسەر یاریگا نوێیەکەی بێرنابیۆ وتی:” یاریگای نوێی سانتیاگۆ بێرنابیۆ باشترین یاریگایە لە سەدەی 21، بە هیواین لە 2022 تەواوی بکەین بەقەرزێک کە 525 ملیۆنە و بۆ 30 ساڵ پارەکەی دەدەینەوە کە یەکەم  بەشی پارەکەی کە دەیدەینەوە لە 30ی حوزەیرانی 2023 دەبێت،ئێمە 34 نازناوی قورسترین خولی جیهانمان بردووەتەوە”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this