لە سلێمانی دەست بەسەر 100 کیلۆگرام شیرینی نەشیاودا گیرا

0
922

قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، دەستیان بەسەر 100 کیلۆگرام شیرینیدا گرتووە کە هیچ مەرجێکی تەندروستی تێدا نەبووە.

ئازاد نه‌بی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ ژێرزه‌مینی ماڵێك كه‌ وه‌ك كارگه‌ی دروستكردنی شیرینی له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی، به‌كاریهێناوه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ (100) كیلۆگرام شیرینیدا گرتوه‌ كه‌ هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی له ‌شوێنه‌كه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌، بۆیه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ داخراوه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی پێداویستیه‌كانی رۆژانه‌دا، له‌و شوێنانه‌ شیرینی و خوارده‌مه‌نییه‌كانیان بكڕن كه‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی له‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

ئاماژەشی بەوەکردووە، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی چاودێری كارگه‌ و دوكانەکانی شیرینی ده‌كات؛ هه‌رشوێنێك پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی نه‌بێت داده‌خرێت.

به‌هۆی خواستی هاوڵاتیان له‌سه‌ر شیرینی، له‌ ره‌مه‌زاناندا شوێنی دروستكردن و فرۆشتنی شیرینییه‌ جۆر به‌جۆره‌كان زیاد دەبن.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this