“سیاسییەكانی عێراق شەقامیان واتێگەیاندووە هەرچی پارە و داهاتی عێراقە بۆ هەرێم دێت”

محەمەدئەمین فارس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهیهنێت: سیاسییەكانی عێراق شەقامی عێراقییان واتێگەیاندووە كە گوایە هەرچی پارە و داهاتی عێراقە بۆ هەرێمی كوردستان دەڕوات و لەوێ پرۆژەی پێجێبەجێدەكرێت بۆیە لە عێراق پرۆژەی خزمەتگوزاری نییە.
محەمەدئەمین فارس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە SNNی راگەیاند: “ئەوە بیانوویەكی بێمانایە كە دەوترێت گوایە پارە و داهاتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان دەچێت و پرۆژەی خزمەتگوزاری پێئەنجام دەدرێت، بۆیە لە عێراق پرۆژەی خزمەتگوزاری نییە، ئەمە سیاسەتی بەشێك لە پەرلەمانتار و بەرپرسانی عێراقە كە شەقامی عێراقییان بەرامبەر بە كورد توڕە كردووە وایان تێگەیاندوون كە هەرچی پارەی عێراقە بۆ هەرێم دەڕوات”.
وتیشى: “هەر ئەو كەسە سیاسی و پەرلەمانتارانە بۆ خۆشییان بڕوایان بەو قسانە نییە كە دەیكەن، بەڵام هاووڵاتییەكی عێراق كە هیچ لە سیاسەت نازانێت وا تێگەیەندراوە، بەڵام ئەمە بۆ شاردنەوەی ئەو شكستەیە كە حكومەتە یەك لەدوای يەكەكان هێناویيانە لە ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزاری و بەردەوامیدان بەو گەندەڵییە گەورەیهى كە لە عێراقدا بوونی هەیە هەروەك هەڵمەتێكی پێشوەختەی هەڵبژاردنیشە”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “هاتنی شاندی باڵای حكومەت بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ پەرلەمان و پێدانی روونكردنەوە و زانیاری ورد لەبارەی دۆسيەی نەوت و خەرجی و داهاتەكانی حكومەت كاریگەری زۆر باشی هەبوو لەسەر گۆڕینی بۆچوونی ئەو پەرلەمانتارانەی كە بەبێ بوونی زانیاری لێدوانی تووندییان بەرامبەر بە كورد دەدا”.
ئهو ئهندامهى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق روونیشیكردهوه: “چاوپێكەوتنەی قوباد تاڵەبانی، جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم و سهرۆكى شاندى باڵاى ههرێم له بهغدا لە کەناڵێکى عێراقى كاریگەری باشی دەبێت لە گۆڕینی بۆچوونی شەقامی عێراقی بەرامبەر بە كورد، بۆیە زۆر گرنگە لەلایەن بەرپرسانی حكومی كوردستان و پەرلەمانتارانی كوردەوە هەمیشە بەو جۆرە كاربكەین كە زانیاری و راستییەكان بۆ شەقامی عێراقی روونبكەینەوە بۆ ئەوەی بزانن داهاتی عێراق لە چیدا خەرج دەكرێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17