“دابهزاندنى بههاى دینار له درێژمهودادا دهبێته خێر و خۆشی بۆ هاووڵاتییانی هەرێم”

دراوى عێراقى و دۆلارى ئهمریكى | فۆتۆ: Charles Wollertz
SNN – عەلی حەمەسەعید
شیكەرەوەیهكى ئابووری دهڵێت: “بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە كورتمەودادا كاریگەری باشی نابێت لەسەر دۆخی گوزەرانی هاووڵاتییان، بەڵام لە درێژمەودادا دەبێتە خێر و خۆشی بۆ هاووڵاتییانی هەرێم، بە مەرجێك هەرێم لەگەڵ بەغدا بگاتە رێككەوتن”.
د. عیزەت سابیر، شیكەرەوەی ئابووری و پسپۆڕ لە كاروباری دارایی بە SNNی راگەیاند: “بە گوێرەی ئەو رەشنووسی بودجەیەی كە لای ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە، لە ساڵی داهاتوودا ئابووری هەرێمی كوردستان پارێزراو دەبێت، بەمەرجێك ئەگەر هەولێر لەگەڵ بەغدا رێكبكەوێت، چونكە ئەوەی لە بودجە دیاریكراوە وەك پشكی كورد دوو هێندەى ئهو داهاته دهبێت كه فرۆشتنى نهوت بۆ ههرێمى دههێنێت”.
وتیشى: “گۆڕانكاری لە نرخی دینار و دۆلاردا كاریگەری كورتخایەن و درێژخایەنی هەیە، لە ماوەی كورتخایەندا بەشێكی زۆری كۆمەڵگا زیانیان پێدەگات، بەڵام لەماوەی درێژخایەندا دەبێتە خێر و خۆشی بۆ چینی هەژاران و كەمدەرامەتان، لەبەرامبەردا گەورە بازرگان و وەبەرهێنەر و خاوەن كۆمپانیاكان باجێكی زۆری ئەم بەرزبوونەوەی دۆلارە دەدەن، واتە ئەم گۆڕانكارییە دابەشدەبێت بەسەر كڕیار و فرۆشیار و دەوڵەمەند و هەژاردا”.
ئهو شیكهرهوه ئابوورییه باس له ئهگهرهكانى شكشتهێنانى ئابوورى عێراق دهكات له ئهگهرى نهدانى ئهو بڕیارهدا و ئهوهشرووندهكاتهوه: “ئەگەر عێراق ئەم كارەی نەكردایە هەرەسی ئابووری رووبەڕووی دەبویەوە، چونكە ناكرێت هەر بەردوامبێت لە قەرزكردن بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان، من پێموایه، لەم كاتەدا بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار باشترین بڕیار بوو بۆ رزگاركردنی عێراق لە داڕمانی ئابووری”.
ئەو شارەزایەی بواری دارایی و ئابووری ئەوەشی خستەڕوو: “كاتێك هەرێمی كوردستان توانی لەگەڵ بەغدا بگاتە رێككەوتن ئابووری هەرێم رزگاری دەبێت لە داڕمان، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەگەر رێككەوتن نەكرێت و هەرێم بیەوێت لەم سیاسەتەی ئێستای بەردەوام بێت قەیرانێكی زۆر قوڵی ئابووری بەرۆكی هەرێمی كوردستان دەگرێت كە دەرچوون تیایدا زۆر ئەستەم دەبێت”.
له كۆتایی قسهكانیدا د. عیزهت سابیر ئهوهشى روونكردنهوه: “لە كاتێكدا هەرێمی كوردستان هیچ دەسەڵاتێكی نییە لە دیاریكردنی نرخی دراو بۆیە زۆر گرنگە هەرێمی كوردستان خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ئەو بەهای دۆلار و دینارەدا”
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
پارێزگای سلێمانی رێنمایی نوێی بڵاوکردەوە
2020-06-03
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17