دوایین پێشهاتەکانی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەری عێراق و تورکیا ئاشکرادەکرێت

هێڵی شەمەندەفەر
SNN
وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند: کارەکانمان بۆ دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەری نێوان عێراق و تورکیا بەردەوامە و بۆ ئەو مەبەستەش چەند پردێک نۆژەنددەکرێنەوە.
ناسر حەسەن وەزیری گواستنەوەی عێراق بە ئاژانسی فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند: لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر کە بەغدا بە موسڵ و دواتر بە تورکیاوە دەبەستێتەوە، دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوەی ئەو پردانە کە لەلایەن داعشەوە خاپوورکراون و دوو مانگی دیکە تەواودەبێت.
راشیگەیاند: ماستەرپلانی ئێمە بەستنەوەی فاو بە تورکیایە، لەوبارەیەشەوە لەگەڵ کۆمپانیا چینی و تورکییەکان گفتوگۆمانکردووە.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد: شەمەندەفەرەکانی عێراق کۆنبوون، لە ساڵی 2013 شەمەندەفەر لە چین کڕدراوە و لە هەوڵداین شەمەندەفەری دیکە بکڕین.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
گەورە بەرپرسێکی داعش لە کەرکوک دەستگیرکرا
2021-01-23
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17