دیاریكردنی نرخی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە كاریگەری لەسەر هەرێم نابێـت

0
2039

SNN- بریاڕ محەمەد

لقی بانكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بڕیارەكەی بانكی ناوەندی عێراق گەیشتۆتە دەستمان، بەڵام ئێمە لەبەر ئەوەی نەدۆلار دەكرین و نەدەشی فرۆشین بۆیە هیچ كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستان نابێت.

سەرچاوەیەكەی باڵا لە بانكی ناوەندی لقی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند بڕایارەکەی ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراقمان بەدەست گەیشتووە لە بارەی جێگركردنی نرخی دۆلار لە عێراق، بەڵام ئەو بریارە كاریگەری لەسەر جێگركردنی نرخی دۆلار لە هەرێمی كوردستان نابێت.

وتیشی “لەبەر ئەوەی ئێمە نە لە هەرێمی كوردستان دۆلار دەكرین و نەدۆلاریش دەفرۆشین بۆیە هیچ پەیوەندیكەی بە ئێمەوە نییە، بەڵکو لە هەرێمی كوردستان بۆرسە هەیە و لەوێ نەرخەكان دیاری دەكرێت”.

كاروان عەلی خاوەنی نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاری دۆلار فرۆشانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: كاتژمێر 12 و 30 نرخی فرۆشتنی100$دۆلار ئەمریكی بەرامبەر بە 145 هەزار دینار بوو نەرخی وەگرتنی 100 $دۆلاریش بەرامبەر بە 143 هەزار دیناری عێراق مامەڵەی پێوە دەكرا .

بانكی ناوەندی عێراقی بەنووسراوێكی فەرمی نرخی نوێی دۆلاری ئەمەریكی ئاڕاستەی سەرجەم بانەكەكانی عێراقی كردووە و تێیدا، “وەزارەتی دارایی یەك دۆلاری ئەمەریكی بە 1.450 دیناری عێراقی دەفرۆشێت، بە بانكە ئەهلییەكان، بانكە ئەهلییەكانیش ئەوانیش یەك دۆلار بە 1.460 دینار دەفڕۆشن بە بازاڕەكانی دراو، هەروەها لە بانكە ئەهلی و بازاڕەكانی دراوەوە یەك دۆلار دەتوانن بە 1.470 دینار بفڕۆشن بە كڕیاری ئاسایی، لەو نرخە‌ پێویستە زیاتر نەبێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this