
SNN- بریار محەمەد
شارەزایەكەی بواری ئابووری و بریكاری وەزیری دارایی پێشووی عێراق دەڵێت: ئەگەر پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 وەكو خۆی جێبەجێ بكرێت ئەوا لە بەرژەوەندی كوردایە.
فازڵ نەبی بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق و شارەزای بواری ئابووری، بە SNNی راگەیاند: دیارە هێشتا پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 لە ئەنجومەنی وەزیرانە و گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، بەڵام ئەگەر ئەو پرۆژەیاسایەی ئێستا هەیە دەستكاری نەكرێت ئەوا لە بەرژەوەندی كوردایە، بەڵام ئەگەر لە پرۆژەیاساكەدا وشەی مانگانە بۆ ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دیاریكرا ئەوە لە بەرژەوەندی كوردا نابێت .
وتیشی: ئەو پرۆژە بودجەی ئێستا هی سەردەمی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدیە و تەنها هەندێک دەستكاری كراوە، ئەگەر هەردوولا لەسەر شێوازی پرۆژەكە رێكبكەون ئەوا پرۆژەیاساكە زۆر باشە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەڵام ئێستا قسە و باسی زۆر هەیە كەوا دەستكاری پرۆژەیاساكە بكرێت و بەدڵنیایەوە ئەگەر پرۆژەكە دەستكاری بكرێت ئەوا لە بەرژەوەندی كوردا نابێت و ئەگەر لە پرۆژەكە وشەی مانگانە نەخرێتە پێش ناردنی بەشە بودجەی هەرێم ئەوا ئەو كاتە حكومەت دەستكراوە دەبێت لەبارەی چۆنیەتی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم.
حكومەتی عێراق ڕەزامەندی نیشانداوە لەبەرامبەر ئەوەی هاوشێوەی ساڵی 2019 پشكی هەرێمی كوردستان لەپاش ڕادەستكردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، نیوەی داهاتی دەروازە سنورییەكان داهاتی ناوخۆش، پشكی 12.57% بداتە هەرێمی كوردستان.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لە عێراق 5036 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
2020-09-04 -
ڤیدیۆ:ئەو یارییەی ژیانی رۆناڵدینیۆی گۆڕی
2020-06-17
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17