ئەنجوومەنی وەزیران سورە لەسەر تێپەڕاندنی بودجە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیدا

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
SNN
سایتی “بغداد الیوم” رایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ماوەی زیاتر لە 9 کاتژمێرە لەبارەی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە و پەسەندکردنی برگەکانی لەکۆبونەوەدایە و بەگوێرەی زانیارییەکان تائێستا لە کۆی 35 بڕگەی پڕۆژەکە 20 برگەیان پەسەندکراون، هەروەها ئەنجوومەنی وەزیران پێداگرە لەسەر تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە لەکۆبونەوەی ئەمڕۆدا.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران ئاشکرای دەکات، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێداگرە لەسەر تێپەڕاندنی پڕۆژەکە لەکۆبونەوەی ئەمڕۆدا و رەوانەکردنی بۆ پەرلەمانی عێڕاق.
بودجەی ساڵی 2021ی عێراق بە 150 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە، لەو رێژەیەش 58 ترلیۆن دینار کورتهێنانی هەیە، لەپڕۆژەکەدا نرخی نەوت بە 42 دۆلار و بەهای دۆلارێکی ئەمریکیش بە 1450 دينار دیاریکراوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17