375 هه‌زار دینار ده‌بێته‌ هۆكاری دۆڕاندنی یانه‌یه‌كی پله‌ یه‌كی عێراق

0
134
خولی عێراقی

SNN Sport

یاری نێوان یانه‌ی (حورییه‌ وجامعه‌ ) لە خولی یانە پلە یەکەکانی عێراق به‌ دۆڕاندنی یانه‌ی حورییه کۆتایی هات‌ پێش ده‌ستپێكردنی یاریه‌كە، ئەمەش بەهۆی بڕە پارەیەکی کەمەوە.

ستافی  ناوبژیوانی بڕیاریدا به‌ كۆتاییهێنان به‌ یاریه‌كه‌ پێش ده‌ستپێكی یاریەکە بە هۆی پاشه‌كشێكردنی تیپی حورییه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی 375 هه‌زار دیناری نه‌بوو كرێی ناوبژیوانانی تایبه‌ت به‌ یاریه‌كه بدات‌.

به‌و شێوه‌یه‌ش تیپی جامعه‌ به‌ براوه‌ ئه‌ژمار كرا به‌ ئه‌نجامی 3- سفر ، به‌ پێی رێنماییه‌كانی پێشبڕكێی خولی یانە  پله‌ یه‌كەکانی عێراق ، تیپی میواندار هه‌ڵده‌ستێت به‌ دابینكردنی كرێی ناوبژیوانان.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this