وێنە:له‌ خولی باسكه‌ی نایابی عێراق زاخۆ بردنەوە تۆماردەکات و گازی باكوور تووشی دووه‌م دۆڕان دەبێتەوە

0
226
دیمەنێک لە یاری زاخۆ و ئەعزەمییە

حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ( 20/12/2020 ) یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی باسكه‌ی نایابی یانه‌ كانی عێراق له‌ هۆڵی ( شه‌عب ) به‌رێوه‌چوون و تیایدا یانه‌ی گازی باكوور تووشی دووه‌م  دۆڕاندن دەبێتەوەو یانه‌ی زاخۆش بردنه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.

یانه‌ی گازی باكوور له‌ دووه‌م گەڕی یارییه‌كانی خولەکە رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌وت بووەوە، له‌م یارییه‌دا  یانه‌ی نه‌وت توانی یانه‌ی گازی باكوور تووشی دووه‌م دۆڕاندن بكات  و به‌ ئه‌نجامی ( 86-61   ) خاڵ یاریه‌كه‌ بباته‌وه‌.

له‌ یارییه‌كی تردا یانه‌ی زاخۆ رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئه‌عزمیه‌ بووەوە، یانه‌ی زاخۆ توانی به‌جیاوازی 25 خاڵ و به‌ ئه‌نجامی 86-61 خاڵ یاریه‌كه‌ بباته‌وه‌ .

‌ ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌مرۆ :

شوڕته‌ -نه‌وتی به‌سڕه‌ 81-63 خاڵ

ته‌زامن -ختووت85-76 خاڵ

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this