ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید درێژەی بە بردنەوەکانیدا

0
127
ریاڵ مەدرید

SNN Sport

لە خولی ئیسپانیا و لە هەفتەی 14ی خولەکە، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی درێژەی بە بردنەوەکانیدا و توانی 3-1 لە یانەی ئیبار بباتەوە.

ریاڵ مەدرید لە سەرەتای یاریەکە و لە خولەکی 6 بە گۆڵی بنزیمە پێشکەوت، دواتر لە خولەکی 13 لۆکا مۆدریچ ئەنجامەکەی کردە دوو هێندە.

دوای ئەم گۆڵە یانەی ئیبار گەڕایەوە بۆ دۆخی یاریەکە، توانی لە خولەکی 28 گۆڵی یەکسانبوونەوە لە لایەن کیکی بکات و گێمی یەکەم 2-1 بە سوودی یانەی ریاڵ مەدرید تەواو بوو.

لە گێمی دووەم لە چرکەکانی کۆتایی خولەکە ئەنجامەکە وەک خۆی مایەوە، تا خولەکی 92 لۆکاس ڤازکوێز ئەنجامەکەی کردە 3-1 و بردنەوەکەی بۆ یانەی شاهانە دووپاتکردەوە.

بەم بردنەوە خاڵەکانی یانەی شاهانە بووە 29 خاڵ و بۆ پلەی دووەمی خولەکە سەرکەوت و  خاڵەکانی وەکوو ئاتلەتیکۆمەدریدی پێشەنگ لێکردەوە، بەڵام ریاڵ مەدرید دوو یاری زیاتر لەم یانەیەی ئەنجامداوە.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this