كلۆپ هێرش‌ ده‌كاته‌ سه‌ر یانەکانی خولی ئینگلتەرا

0
100
یۆرگن کلۆپ

SNN Sport

یۆرگن كلۆپی ئه‌ڵمانی و راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕی  له‌ ده‌نگدانی یانه‌كانی خولی ئینگلیزیی جارێكی تر له‌ دژی بابه‌تی جێبه‌جێكردنی پێنج گۆڕانكاریه‌كه‌.

زۆربه‌ی یانه‌ ئینگلیزییه‌كان درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به‌م یاساییان ره‌تكرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای وه‌رزی ئێستای 2020-2021.

ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ  بڕیارێكی ده‌ركرد به‌ رێپێدان به‌ یاسای پێنج گۆڕانكاری له‌ خوله‌ ناوخۆییه‌كان و پاڵه‌وانیتییه‌ نێوده‌وڵه‌وتیه‌كان تا كۆتایی وه‌رزی ئێستا ، به‌ڵام یانه‌كانی پریمه‌رلیگ  سه‌ر له‌ نوێ ده‌نگیان له‌ دژی بریاره‌كه‌ دا.

كلۆپ وتی:” هه‌مووان ده‌زانن كه‌ 10 یانه‌ ده‌نگیان له‌ دژی یاسای پێنج گۆڕانكاری داوه‌، یانه‌كانی خولی ئینگلیزیی ته‌نیا ئه‌وان له‌ دژی یاساكه‌ ده‌نگیانداوه‌ له‌ هه‌موو جیهان ، نازانم چی یه‌كێتییه‌ك ته‌نیا سێ گۆڕانكاری هه‌یه‌،ده‌بێت هۆكارێكی راست بۆ ئه‌وه‌ هه‌بێت “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this