
مووچە
SNN
میدیای عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردووەتەوە کە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بۆ مانگی کانوونی یەکەم بەهۆی نەمانی پارەی نەختینەوە راگیراوە.
سەرچاوەیەکی دارایی ئەمڕۆ بە ئاژانسی هەاڵی سۆمەریەی وتووە “سەرەڕای دەنگدانی پەرلەمان بە یاسای قەرز و بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و نەمانی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە راگیراوە”.
لە رۆژی 13ی ئەم مانگەوە وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکردووە بە پێدانی مووچە بە سەرجەم وەزارەت و دەستەکان کە مووچەی مانگی (کانونی یەکەم) ی فەرمانبەرانە.
دوێنێ یەکشەممە بانکی ناوەندیی عێراق بە نووسراوی رەسمی ئاگاداری لقەکانی خۆی لە بانکەکانی عێراق کردەوە کە بڕیاری گۆڕینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە سێ جۆر لە نرخ بە دینار جێبەجێبکەن.
بەپێی نووسراوەکە:
145 هەزار دینار نرخی کڕینی 100 دۆلارە لە وەزارەتی دارایی.
146 هەزار دینار نرخی فرۆشتنی 100 دۆلارە لە پەنجەرەی دراوە بیانییەکان لە بانکەکاندا.
147 هەزار دینار نرخی فرۆشتنی 100 دۆلارە بە سوودمەندی کۆتایی کە دەچێت لە بانک پارە دەگۆڕێتەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17