گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 21/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
339
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  دووشەممە (21/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • پاڵەوان گەڕایەوە.
  • ئیبار 1-3 ریاڵ مەدرید.
  • یانەی ریاڵ مەدرید بەسەر ئیباری نایاب سەردەکەوێت کە لەم یارییە بە ئاستێکی بەهێزەوە دەرکەوت.
  • چوارەم بردنەوەی لەسەر یەکبوو لەگەڵ بنزیمەی نایاب،کە توانی گۆڵێک بکات و دوو گۆڵ دروست بکات.
  • یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید دەیەوێت گفتوگۆکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سیمیۆنی تا 2022 دەستپێبکات.

ئاس:

  • ئەوان دەکەونە داوی خۆشەویستی بنزیمەوە.
  • فەرەنسیەکە توانی گۆڵێک بکات و دوو گۆڵ دژی ئیبار دروست بکات و 3-1 بردنەوە تۆماربکەن.
  • ئیبار تا کۆتایی یاریەکە جەنگاو داوای لێدانی سزای کرد کاتێک تۆپ لە دەستی رامۆسی دا.
  • یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید بەراورد بە وەرزی رابردوو ئاستی دووهێندە باشتر بووە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • ئای لە پادشا.
  • میسی گەیشت بە گۆڵی ژمارە 643 بۆ یانەی بەرشەلۆنە و  هەنگاوێکی ماوە پێلی تێپەڕێنێت و ببێتە گۆڵکاری مێژوو لەگەڵ یەک یانە.
  • پێشتر میسی ژمارە پێوانەییەکانی زاراو سیزار و گێرد مۆلەر و باتستۆتای شکاندبوو،ئێستا پێلی لە ئاسۆیە بۆ ئەوەی بیشکێنێت.

سپۆرت:

  • ئێستا کاتی واژووکردنی گرێبەستە.
  • ممفیس دیپای دەتوانرێت بە 5 ملیۆن یۆرۆ بکڕدرێت، هەروەها ئیریک گارسیاش هەیە.
  • کومان و دیپای لە راهێنانەکانی هۆڵەندا پێکەوە قسەیان کردووە.
  • لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید لە ئیبار دەباتەوە، لەو یارییەی کە مشتومڕی ناوبژیوانی بە دوای خۆیدا هێنا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this