بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێیەكەی بەریتانیا كاریگەری لەسەر گەشتەكانی نێوان هەرێم و بەریتانیا نییە

SNN- بڕیار محەمەد
بەڕێوەبەری فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاشكرای دەكات بەهۆی ئەوەی هەولێر و بەریتانیا گەشتی راستەوخۆیان نییە لەنێوان یەكتردا بۆیە ئەو ڤایرۆسەی ئێستا لەوێ بڵاو بۆتەوە كاریگەری لەسەرە گەشتەكانی ئێمە نابێت.
ئەحەمەد وشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە SNNی رایگەیاند: دیارە لە دوێنێوە دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێك لە وڵاتی بەریتانیا بڵاوبووەتەوە، بەڵام ئەو ڤایرۆسە كاریگەری لەسەر گەشتی نێوان هەولێر و بەریتانیا نابێت.
وتیشی “بەهۆی ئەوەی هەولێر و بەریتانیا گەشتی راستەوخۆیان نییە لە نێوان یەكتردا و وڵاتی قەتەر بەیەکمانەوە دەبەستێتەوە بۆیە هەر چیەك هەبێت لەوێوە كاریگەریەكە دروستدەبێت و رەنگە كاریگەیاكانیشی بە رۆژێك و دوو رۆژ دەرنەكەوێـت لانی كەم 15 بۆ 20 رۆژی ئەوكات رەنگە كاریگەریەكانی دەربكەوێت”.
پێرێ مات هانۆك وەزیری تەندروستی بەریتانیا بە میدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند: جۆرێکی نوێی كۆرۆنا لەوڵاتەكەی لە كۆنتڕۆڵ دەرچووە و لە لەندەن و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئینگلتەرا ڕێكاری نوێ دژی ئەو پەتایە دەگرنەبەر.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17