
کومان
SNN Sport
سبەی سێشەممە، لە خولی ئیسپانیا لە هەفتەی 15، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ڤەلەد وەلید و یاریەکە لە کاتژمێر 12:00 ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، بەشداری کردوو باسی لە یاریەکە کرد.
کومان وتی:”دەبێت تەرکیز لەسەر پێشکەشکردنی یارییەکی تر بە باشی بکەین،باشترکردنی هەندێک شت کاتێک تۆپمان لا نیە،وابزانم تیمەکەمان یەکگرتووە،بەڵام ئەنجامەکان دڵخۆشکەر نیە،ئێمە هەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی براوە بین، باشترین چارەسەر بۆ ئێمە بردنەوەیە”.
دواتر وتی:”دەتوانین زیاتر بە شێوازی تاکتیک یاری بکەین، ئەوەش پشت بە رکابەر دەبەستین،هەموو یارییەک کە نایبەینەوە هەنگاوێکە بۆ دواوە،هێشتا چەند یارییەک ماوە کە دێن و دەکرێت شتەکان رووبدەن،کێشەکە یەکسانبوون نیە بەرامبەر بە ڤالنسیا،ئەوە کێشەیە کە چەندین خاڵمان لە دەستداوە،ئێستا لە دۆخێکداین نابێت هەڵە بکەین”.
لەسەر بەکارهێنانی ڤار لە لالیگا وتی:”تێناگەم چۆن سیستەمی ڤار بە کاردەهێنرێت،ئەوەی لە یاری ریاڵ مەدرید روویدا لێدانی سزا بوو بە ڕای من”.
لەسەر یاریکردنی دیمبلی وتی:”هێشتا زووە بۆ گەڕانەوەی ئەو، دوێنێ بەشداری لە بەشێک لە راهێنانەکان کردووە، هێشتا پێویستی بە چەند مەشقێکی بە کۆمەڵ هەیە، لە کۆتا یاری ئەم مانگە بەرامبەر بە یانەی ئیبار بانگی دەکەم بۆ یاریکردن”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17