بۆیەكەمجار بەشەخۆراك بەسەر خوێندكارانی زانكۆیەكی هەرێم دابەشدەكرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بۆیەكەمجار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان، لەسەر ئەركی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەلایەتی، بەشە خۆراك بەسەر ئەو خوێندكارانەی زانكۆی هەڵەبجە دابەشدەكرێت كە لە بەشەناوخۆییەكاندا دەمێننەوە، بێ بەرامبەر ئەو بەشە خۆراكەیان پێدەدرێت.
سالار فەتاح، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی ئاوڕدانەوە لەو خوێندكارانەی كە لە دەرەوەی هەڵەبجە هاتونەتە شارەكەمان و بە مەبەستی خوێندن لە زانكۆی هەڵەبجە درێژە بە خوێندن دەدەن و لە بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی هەڵەبجە دەمێننەوە وەك بەرپرسیارێتی و سوككردنی باری سەرشانی خێزانەكانیان بڕیارماندا كە بە دابەشكردنی بڕێك خۆراك هاوكاری ئەو خوێندكارانە بكەین كە تا ئێستا زیاد لە هەزار و 300 خوێندكار سودمەد دەبن لەو هاوكارییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ هەر خوێندكارێك بڕی 10 كیلۆ برنج و كیلۆیەك زەیتی پێدەدرێت، ئەوەش بێبەرامبەر دەدرێت بەو خوێندكارانە و تەنها خۆراك بەو خوێندكارانەش دەدەین كە لە بەشە ناوخۆییەكان دەمێننەوە و خەڵكی دەرەوەی هەڵەبجەن.
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەلایەتی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەمە بۆیەكەمجارە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان هاوكارییەكی لەوجۆرەی خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆكان بكرێت، ئەركی دابینكردنی بەشە خۆراكەكەش لەسەر وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دابینكراوە و لە ئێستادا ئێمە بڕی پێویستی ئەو هاوكارییانەمان ڕادەستی سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە كردووە بۆ ئەوەی خۆیان هەستن بە دابەشكردنی بەسەر خوێندكاراندا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
110 کەس لە عێراق بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستدا
2020-07-02
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17