تەندروستی هەرێم: چاودێری هەر گەشتیارێک بکەن کە لە بەریتانیاوە دێتە هەرێم

سامان بهرزنجى، وهزیرى تهندروستیى ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN
وەزیری تەندروستی هەرێم لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەرێمی کردووە، داوایکردووە بە وردی چاودێری هەر گەشتیارێک بکرێت کە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ لە بەریتانیاوە دێتە هەرێم، چونکە ڤایرۆسێکی نوێ لەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە.
لە نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستیدا کە واژووی سامان بەرزنجی لەسەرە، ئەوەش خراوەتەڕوو: ” “بۆ ئامادەکاری و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆھەر ئەگەرێکی سەرھەڵدانی ڤایرۆسێکی نوێ کە ئێستا لە وڵاتی بەریتانیا راگەیەندراوە، پێتان رادەگەیەنین کەوا پێویستە بەوردی چاودێری ھەموو ئەو گەشتیار و کەسانە بکەن کە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ لە وڵاتی بەریتانیاوە دەگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان لەڕێگای فرۆکەخانەکان یان دەروازە سنوورییەکان و کاری پێویست ئەنجام بدەن بە تۆمارکردن و چاودێریکردنی رەوشی تەندروستییان لەکاتی ئێستادا و بۆ پشکنین و پەیوەندیکردن پێوەیان”.
ئاماژەی بەوەشداوە “دواتر لە رێکاری نوێ و پێشوەچوونەکان ئاگادارتان دەکەینەوە”.
بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی نوێ لە بەریتانیا کە بە کۆرۆنای نوێیەکە ناوی دەبەن چەندین وڵات رێوشوێنی خێرای بۆ خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە نوێیە گرتە بەر و ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپایش گەشتە ئاسمانی و زەمینییەکانیان لەگەڵ بەریتانیا راگرت، ھەرێمی کوردستانیش بەم بڕیارە ھەنگاوەکانی خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە دەستپێدەکات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
گەورە بەرپرسێکی داعش لە کەرکوک دەستگیرکرا
2021-01-23
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لێدوانی زیدان لەسەر یاریەکەی سبەی خیتافی
2020-07-01
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17