سعودیە جارێکی دیکە گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت

0
87

SNN

به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ ژماره‌یه‌ك وڵات، سعوودیه‌ بڕیاریدا گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ له‌گه‌ڵ وڵاتان هه‌ڵپه‌سێرێت.

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی سعوودیه‌ له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و هۆشداریدان له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ ژماره‌یه‌ك وڵات، بڕیاردراوه‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ له‌گه‌ڵ وڵاتان هه‌ڵپه‌سێردرێن.

سه‌رچاوه‌که‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه‌ رێگه‌ به‌و فڕۆكه‌ بیانییانه‌ ده‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاته‌كانیان كه‌ پێشتر هاتوونەتە سعوودیه.

باسی له‌وه‌یشكردووه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته‌كان هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌یش درێژبكرێته‌وه‌. ‌

جۆرە نوێکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەربڵاو لە وڵاتی بەریتانیا بڵاوبووەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this