وێنە:له خولی باسكه‌ی نایابی عێراق زاخۆ و نه‌وتی باكوور دەدۆڕێن

دیمەنێک لە یاریەکە فۆتۆ: یوسف كه‌ركوكی
حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport
ئێواره‌ی رۆژی ( دوو شه‌ممه 21/12/2020 ) له هۆڵی ( شه‌عب ) ته‌واوی یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می خولی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی عێراق به‌رێوه‌چوون، تێیدا یانەی زاخۆ تووشی یەکەم شکست دەبێت و یانەی نەوتی باکوور دووەم شکست.
یانه‌ی نه‌وتی باكوور رووبه‌ڕووی یانه‌ی كاره‌با بووەوە ، له‌و یارییه‌دا یانه‌ی نه‌وتی باكوور تووشی دووه‌م دۆڕاندن هات ، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی كاره‌با توانی دووه‌مین بردنه‌وه‌ی خۆی تۆمار بكات و به ئه‌نجامی (92-77 خاڵ یاریەکە بباتەوە ، کە لە یاریه‌كه یاریزان ( ئه‌حمه‌د سائر ) به باشترین یاریزان دیاری کرا.
یانه‌ی زاخۆ له دهووهمین یارییدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ختووت جهوییە بووەوە و یاریه‌كه‌ش به‌بردنه‌وه‌ی یانه‌ی ختووت جه‌وییه و به ئه‌نجامی 64-59 خال كۆتاییهات و یاریزانی یانه‌ی ختووت ( حه‌مزه محه‌مه‌د ) به تۆماركردنی 20 خاڵ به باشترین یاریزان دیاری كرا.
له یارییه‌كی تردا یانه‌ی حه‌شد رووبه‌ڕووی یانه‌ی ته‌زامن بووهوەو یانه‌ی حه‌شد توانی به ئه‌نجامێكی گه‌وره و به 104 -79خاڵ یاریه‌كه بباته‌وه و دووه‌مین سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات ، پیشه‌گه‌ری لوبنانی ( عه‌لی حه‌یده‌ر ) بووه باشترین یاریزانی یاریه‌كه به تۆماركردنی 31 خاڵ .
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17