کۆکتێلی “سوپەرمان” ئەو گیراوەیەی ترەمپی لە کۆرۆنا رزگارکرد

0
170

SNN

سەرەڕای تەمەنە زۆرەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی سەرنەکەوتوو لە هەڵبژرادنەکانی ئەمریکا توانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاتێکی زۆر کەم تێپەڕێنێت کە ئەمەش بۆ گیراوەیەک دەگەڕێتەوە کە بۆ چەند کەسێکی دیاریکراو بەکارهاتووە.

لە چەند راپۆرتێکی راگەیاندندا ئاماژە بەم گیراوەتە کراوە کە لە چەند ئەنتی بایۆتیکێکی بەهێز پێکدێت، ترەمپ ئەم گیراوەیەی بەبێ رەزامەندی دەزگاری خۆراک و دەرمانی ئەمریکی بەکارهێناوە و لەنێو هاووڵاتییانی ئەمریکی بە کۆکتێکی “سوپەرمان” ناسراوە.

توێژەرانی 2 زانکۆی ئەمریکی دەستیانکردووە بە توێژینەوە لەسەر کۆکتێکی سوپەرمان، بەڵام ئاماژەیان بەوەکردوو کە لەچەند ئەنتی بایۆتیکێکی جیاواز پێکدێت بۆ جیاکرنەوەی قورسەو نازانین کاریگەری لەسەر ڤایرۆسەکە چۆنە و زیانە لاوەکییەکانیشی چین بۆ جەستە دوای بەکارهێنانی.

تەنیا ترەمپیش نییە کە ئەم دەرمانەی بەرکارهێناوە بۆ خۆی بەڵکو چەند کەسیکی دیکەی وەک سیناتۆر و پارێزەی تایبەتی ترەمپ بە ناوی رۆدی جولیانی ئەم دەرمانەی بەکارهێناوە و سەرجەمیشیان لەماوەیەکی کەمدا کۆرۆنایان تێپەڕاندووە.

هۆکاری بڵاوونەبوونەوەی ئەم دەرمانەش بەنێو هاووڵاتییانی ئەمریکادا وەک رۆژنامەی “ئیندیپێندێنت” دەڵێت: سیاسی و لۆجستی و زانستییە بۆ تا ئێستا بە شاراوەی ماوەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this