گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 22/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
288
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  سێشەممە (22/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • پادشاکانی ساڵێكی تایبەت.
  • لە خەڵاتەکانی مارکا بۆ لالیگای 2020، میسی بۆ جاری حەوتەم خەڵاتی پیچیچی وەکوو گۆڵکار پێدرا.
  • سێیەم خەڵات بوو بۆ کۆرتوای گۆڵپارێز.
  • زیدان و لۆپتیگی خەڵاتی باشترین راهێنەریان بە هاوبەشی پێدرا.
  • جێرارد مۆرینیۆ گۆڵکاری ئیسپانیا بووەو خەڵاتی پێدرا.
  • کومان:” ناوبژیوان لە یاری ئیبار بڕیاریدا لێدانێکی سزا لەسەر رامۆس ئەژمار نەکات، ئێمەش ئەوە دەزانین”.
  • ئەلابا، هەموو شتێک بۆ یاریزانەکەی بایرن میونخ لە بەرژەوەندی ریاڵ مەدریدەو یانەکە لە پشتەوە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە بکات.

مۆندۆ دیپۆرتتیڤۆ:

  • چیتر دیاری نیە.
  • بەرشەلۆنە هیچ پەراوێزێكی نیە بۆ ئەوەی هەڵە بکات،ناچارە بردنەوە دژی ڤەلەد وەلید تۆماربکات، بۆ ئەوەی چیتر لە ریزبەندی خولەکە نەیەتە خوارەوە.
  • لە کۆتا 12 خاڵ تەنیا 1 خاڵی لە دەرەوەی یاریگای خۆی کۆکردووەتەوە، ئەمەش خراپترین سەردانیکەری ئەم یانەیە.
  • میسی:” هەست بە باشی دەکەم و ئارەزوو و بە پەرۆشیم هەیە”.
  • یاریگای ئەنوێتای سۆسیداد تاقیکردنەوەیەکی راستەقینە دەبێت لە ئەمشەو دژی ئاتلەتیکۆمەدرید.

ئاس:

  • کات نیە بۆ هەناسەدان.
  • ئەمڕۆ هەفتەی 15ی لالیگا دەستپێدەکات، لە کاتێکدا ریاڵ مەدرید و ئاتلەتیکۆمەدرید لە ریزبەندی لالیگا بە هاوبەشی پێشەنگن.
  • تیمەکەی سیمیۆنی سەردانی ریاڵ سۆسیداد دەکات کە لە پلەی سێیەمە و پیاوەکانی زیدانیش رووبەڕووی گرانادا دەبنەوە.

سپۆرت:

  • کێبڕکێی کریسمس.
  • ڤەلەد وەلید- بەرشەلۆنە 12:00.
  • ژووری جلگۆڕینی یانەی بەرشەلۆنە هەوڵ دەدات چەند یارییەکی داهاتووی لە لالیگا بباتەوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ شەری بردنەوەی نازناوی لالیگا.
  • کومان:” هەندێک شت هەیە تا ئێستا ئێمە لە ڤار تێنەگەیشتووین”.
  • میسی خەڵاتی پیچیچی وەکوو باشترین گۆڵکار دەباتەوە کە هی وەرزی رابردووە.
  • میسی:”من باشم و بە پەرۆشم بۆ یاریکردن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this