هەڵمەتی سەوزکردنی چیای گۆیژە دەستیپێکردەوە

0
329

به‌ هاوكاری به‌شێك له‌ كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان پرۆژه‌ی سه‌وزكردنی چیای گۆیژه‌ ده‌ستیپێكردەوە و ئاگربڕ بۆ چیاکە دروستدەکرێت تا لە داهاتوودا کەمترین زیانی پێبگات.

ئاوات محه‌مه‌د قایمقامی سلێمانی ئەمڕۆ 12ی ئایار لەگەڵ پۆلیسی دارستان و نوێنەری شارەوانی و ژووری بازرگانی و کۆلێژی کوشتوکاڵ و ژمارەیەک کۆمپانیای بەشدار لە پڕۆژەی سەوزکردنی چیای گۆیژە کۆبووەوە و رایگەیاند: كاره‌كانی كه‌مپینی سه‌وزكردنی چیای گۆیژه‌ كه‌ پێشتر به‌ چاودێری پارێزگاری سلێمانی ده‌ستیپێكردبوو درێژه‌ پێده‌ده‌ن، هه‌رچه‌نده‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ تاڕاده‌یه‌ك كاره‌كان وه‌ستابوون.

راشیگەیاند: “به‌پێی پلانه‌كه‌ش سه‌ره‌تای كاره‌كه‌ به‌ دابینكردنی ئاو و دروستكردنی خه‌زانێكی  هەزار مه‌تر چوارگۆشه‌یی له‌سه‌ر چیای گۆیژه‌ ده‌ستپێده‌كات، پاشان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ روپێوییه‌كی ته‌واوی چیای گۆیژه‌ ده‌كرێت و روبه‌ری 200 دۆنم زه‌وی بۆ سه‌وزكردن ده‌ستنیشان ده‌كرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد: ” کۆمپانیاکان بۆ ماوەی سێ ساڵ ئه‌ركی خزمه‌تكردنی دەگرنه‌ ئه‌ستۆ”.

پاشان بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری و زانستی پێكبهێنرێت بۆ دیاریكردنی جۆری دره‌خته‌كان و چۆنیەتی چاندن و خزمه‌تكردنیان.

هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كرا كه‌ پرۆسه‌ی دروستكردنی ئاگربڕ له‌ چیای گۆیژه‌ ده‌ستپێده‌كات و هه‌وڵ ده‌درێت كه‌مترین زیان به‌ رووبه‌ره‌ سه‌وزكراوه‌كانی گۆیژه‌ بگات.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this