“ئامادەین بەرپەرچی هێرشەکانی ئێران بدەینەوە کە دەکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانمان لە عێراق”

0
105

SNN

فرانك ماكینزی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سه‌ردانێكی له‌ پێشتر رانه‌گه‌یه‌ندراودا گه‌یشته‌ عێراق و وتی‌ “ئاماده‌ی‌ وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی ئێرانن كه‌ بكرێته‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان”.

ماکێنزی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق و عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق كۆبووه‌وه‌ رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئێران بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی كوشتنی قاسم سلێمانی هه‌ر هێرشێك بكات، ئاماده‌ن وه‌ڵامی بده‌نه‌وه‌، ئێمه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ خۆمان و هاورێ و هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌ ناوچه‌كه‌دا ئاماده‌ین “.

وتیشی “بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك كه‌ له‌ یادی یه‌ك ساڵه‌ی كوشتنی قاسم سلێمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیسدا رووبدات، ئێمه‌ له‌ دۆخێكی زۆر باشداین و ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی هەر هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاو ئه‌نجام بده‌ن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this