لاپۆرتا دەرگا بۆ گەڕانەوەی گواردیۆلا دەکاتەوە

0
510
خوان لاپۆرتا

SNN Sport

خوان لاپۆرتا،پاڵێوراو بۆ سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە و سەرۆکی پێشووتری ئەو یانەیە، دەرگا بۆ گەڕانەوەی پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی دەکاتەوەو ئامادەیە جارێکی تر پۆستی راهێنانی یانەکەی پێبداتەوە.

لە نوێترین لێدوانی لاپۆرتا کە میدیا ئیسپانییەکان بڵاویانکردووەتەوە دەڵێت:”لە گواردیۆلا خۆی بپرسن، ئەو دەزانێت هەموو کات دەرگاکان بۆ گەڕانەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە کراوەیە”.

دواتر دەڵێت:” کەسی چاڤی و ئینێستا و گواردیۆلا ئامادەن، ئەوان جگە لە فێربوون، پێویستیان بە متمانەیەکی گەورە هەیە،دەبێت کاتی گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی راهێنەری تیپی یەکەم بن”.

لەسەر داهاتووی کومانی راهێنەری ئێستا دەڵێت:” دەبێت رێز لە ئەو راهێنەرە بگرین،داهاتووی پەیوەستە  بە ئەنجامەکانی یانەکە و ئاستی،بەڵام ئەو لە قۆناغی بنیادنانی بەرشەلۆنەیە و پشت بە یاریزانی لاو دەبەستێ، ئێمە دڵخۆشین پێی، چاڤی ئەفسانەی بەرشەلۆنەیە،دەزانم کە دەیەوێت ببێت بە راهێنەرەی بەرشەلۆنە، رۆژێک لە رۆژان ئەوە روودەدات”.

لەسەر مانەوەی میسی دەڵێت:”هەموو شتێک دەکەم بۆ مانەوەی ئەو یاریزانە،دەتوانین رازی بکەین کە بمێنێتەوە تا تیمێکی کێبڕکێکاری بۆ دروست بکەین”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this