لەگەڵ بڵاوبوونەوەی “کۆرۆنای گۆڕاو” کاریگەری راستەوخۆ دەکاتە سەر بەهای نەوت

0
144

SNN

پاش ئەوەی ماوەی چەند رۆژێکە هەواڵی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاو لە وڵاتەکانی ئوستوڕاڵیا و بەرازیل و بەریتانیا و بەشێک لە وڵاتان کەرەنتینەیان راگەیاند، راستەوخۆ کاریگەری کردە سەر بەهای نەوت لە بازاڕی وزەی جیهاندا.

نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە رێژی 1.1% دابەزینی بەجۆرێک هەر بەرمیلێک نەوت بۆ 50.37 دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی، هەروەها بەرمیلێک نەوتی تێکساسیش دابەزینی بۆ 47.38 دۆلار، بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی خاو.

ئێستا تەواوی جیهان چاوەڕوانی کاریگەری ڤاکسینە نوێکەی کۆرۆنایە تا ڕۆڵی خۆی ببینێت لە کەمکردنەوەی رێژەی کۆرۆنا و هەر ئەمڕۆش کۆمپانیای بیۆنتیکی ئەڵمانی رایگەیاند کە پێویستیان بە 6 هەفتەیە تا ڤاکسینێکی کاریگەرتر بۆ کۆرۆنا گۆڕاوەکە بدۆزنەوەو ئەویش بۆ وڵاتان فەراهەم بکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this