لێدوانی زیدان لەسەر یاریەکەی ڤەلەد وەلید

0
484
زیدان لە کۆنگرەکە

SNNsport

سبەی چوارشەممە، لە هەفتەی 15ی لالیگا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی گرانادا دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 9:45 خولەک ئەنجام دەدرێت.

زیدان راهێنەری ریاڵ مەدرید، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەشداری کردوو باسی لە یاریەکە کردوو وتی:”یاریەکەی سبەی گرنگە، بەرامبەر بە یانەیەک کە بە وەرزێکی باش گوزەر دەکات،ئێمەش بە کاتێکی خۆشدا دەڕۆین، دەبێت ئامادە بین، هیچ یارییەک ئاسان نیە”.

لەسەر پێکانەکەی مۆریچ وتی:” ئەو لەگەڵ ئێمە مەشقی نەکردووە، هیچ مەترسییەکی ئەوتۆی لەسەر نیە،بەڵام ئێمە مەترسی لەسەر دروست ناکەین، با ببینین بزانین لە کاتی پشووەکەدا دەگەڕێتەوە”.

لەسەر لێدوانەکانی کومان دەربارەی لێدانە سزاکەی کە تۆپ بەردەستی رامۆس کەوت لە یاری ئیبار  وتی:”ئەوە ناوبژیوانە کە بڕیار دەدات، ئەو قسانە منی سەرسام نەکردووە،کاری ناوبژیوان قورس و ئاڵۆزە،من باسی وشەکانی کومان ناکەم،سبەینێ یارییەکی گرنگمان هەیە و تەنیا بیر لەو یارییە دەکەمەوە، یاریمان زۆرە و یانەکە دەزانێت چۆن مامەڵەیەکی باشی لەگەڵ دەکات، پشت بە هەموو یاریزانەکان دەبەستم،لەم دواییە زۆر گۆڕانکاریم نەکردووە، بەڵام یاریزانەکان ئامادەن  بۆ یارییەکانی داهاتوو، هازارد بە باشی و بە بەردەوامی راهێنان دەکات،هەستەکان باشن و کەم کەم دێتە ناو دۆخی یارییەکانەوە”.

لەسەر بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا وتی:”ئێمە قورسی بردنەوەی خولەکە دەزانین، تەنانەت لە یانەی ئاتلەتیکۆمەدریدیش بپرسن هەمان شت دەڵێن،زۆر یانە هەن دەتوانن ئەم خولە بە دەست بهێنن، دەبێت هەمووکات شەڕ بکەین”.

لەسەر بنزیمە وتی:” من وای دەبینم باشترین ساتی ئەو یاریزانەیە، کارێکی باش دەکات،ئەوەی دەیکات زۆر تایبەتە و لە یارییەکانی داهاتوو باشتر دەبێت،ئەوە ئەو شتەیە کە ئێمە لە یانەکە دەمانەوێت، ئەوە خواستی ئەوە”.

لە کۆتایدا لەسەر ئیسکۆ و ئەسینسیۆ وتی:”ئیسکۆ لە دۆخێکی باشتردایە، یاریزانێکی تایبەتە، ئەو یاریزانانەی کە کەمتر یاری دەکەن، ئەوانیش دەیانەوێت هاوکاری یانەکە بکەن،بەڵام ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە، من دڵخۆشم لەگەڵ هەموویان،هەمیشە متمانەشم بە ئەسینسیۆ هەبووە،ئەو یاریزانە بە توانایە بۆ ئێستاو بۆ داهاتووش،لەم دواییە زۆر یاری نەکردووە،بەڵام دەبێت بە باشی کار بکات بۆ ئەوەی بەشداربێت لەگەڵ تیپەکە”.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this