ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد

0
256

SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد و رایگه‌یاند: وه‌ك قۆناغى یه‌كه‌م 3 ملیۆن دۆلار بۆ كڕینى ڤاكسینى كۆرۆنا ته‌رخانكرا، ئاشكراشیكرد: گه‌شتى هاووڵاتییانى عێراق بۆ چه‌ند وڵاتێك قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت.

گرنگترین بڕیاره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق:
– گه‌شتكردن بۆ ئه‌م وڵاتانه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت: به‌ریتانیا، ئه‌فریقاى باشوور، ئوستورالیا، دانیمارك، هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا و ئێران، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هاتنى گه‌شتیار لێیانه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت، ته‌نیا هاووڵاتییانى عێراق ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵات ئه‌وانیش 14 رۆژ كه‌ره‌نتین ده‌كرێن.
– بڕى 3 ملیۆن دۆلار بۆ كڕینى ڤاكسینى كۆرۆنا ته‌رخانده‌كرێت له‌ كۆمپانیاى فایزه‌ر.
– پێویسته‌ رێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه‌ له‌ قوتابخانه‌كاندا به‌باشى په‌یڕه‌وبكرێن.
– له‌ رۆژى 24ى كانونى یه‌كه‌مه‌وه‌، سه‌رجه‌م شوێنه‌ گشتییه‌كان بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ داده‌خرێن.
– سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ وشكانییه‌كان داده‌خرێن، ته‌نیا له‌ حاڵه‌تى له‌ناكاودا ده‌كرێنه‌وه‌.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this