“ته‌نیا 15 تووشبووى كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى گه‌رمیاندا ماون”

0
99
نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN

SNN – سیروان حه‌سه‌ن

له‌ سنوورى گه‌رمیان ته‌نيا 15 تووشبووى ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌دا‌ هه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا ده‌ڵێت: “زۆربه‌ی تووشبووه‌كان دۆخى ته‌ندروستییان جێگیره‌”.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ عه‌دنان زه‌هاوى، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ گه‌رمیان به‌ SNNى راگه‌یاند: “هه‌فته‌ى پێشوو 25 تووشبووى‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا هه‌بوون‌، به‌ڵام به‌شێكیان چاكبوونه‌ته‌وه‌ و حاڵیحازر ته‌نیا 15 تووشبوو له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ماونه‌ته‌وه”‌.

وتیشى: “ئه‌وانه‌ى ماونه‌ته‌وه‌ زۆربه‌یان بارودۆخیان جێگیره‌، ته‌نیا دوو نه‌خۆشییان ڤایرۆسه‌كه‌یان به‌ قورسی گرتووه‌ و ناوبه‌ناو بارودۆخى ته‌ندروستییان تێكده‌چێت و دووباره‌ ئاسایی ده‌بنه‌وه”‌.

به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ گه‌رمیان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێستا رێژه‌ى پشكنینیش له‌ گه‌رمیان زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌ به‌ جۆرێك رۆژانه‌ نزیكه‌ى 20 هاووڵاتى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ ده‌كه‌ن بۆ پشكنین ئه‌وانه‌ش زۆربه‌یان ته‌نيا په‌تاى ئاساییان هه‌یه‌ و هیچ حاڵه‌تێكى قورس و خراپیان نییه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this