“ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ عێراق مووچه‌ى پله‌ باڵاكان پاشه‌كه‌وت بكات”

0
657

SNN

ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه‌ى توێژێكى دیاریكراوى مووچه‌خۆرانى عێراق یه‌كێكه‌ له‌و ئه‌گه‌رانه‌ى كه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران باسى لێوه‌ده‌كه‌ین.

موزر كوره‌وى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ده‌رماڵه‌كانیان له‌كاتێكدا كه‌ نرخى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ و نرخى سه‌رجه‌م كاڵاكان گرانبوون كاریگه‌رى زۆرى ده‌بێت له‌سه‌ر بار و گوزه‌رانى هاووڵاتییان و مووچه‌خۆران، به‌تایبه‌ت كه‌ 95% كه‌ره‌سته‌ و كاڵاكان له‌ ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێن و به‌ دۆلار مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ده‌كرێت، حكومه‌ت هیچ ده‌سه‌ڵاتى نییه‌ به‌سه‌ر نرخه‌كه‌یاندا”.

وتیشى: “ئه‌گه‌رێك هه‌یه‌ كه‌ مووچه‌ى توێژێكى دیاریكراو له‌ مووچه‌خۆرانى پله‌ باڵا پاشه‌كه‌وت بكرێت له‌برى ئه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى ئاسایی كه‌مبكرێته‌وه‌”، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوودا له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ مووچه‌ى سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران جێبه‌جێكرا”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “پاشكه‌وتكردنى مووچه‌ یه‌كێكه‌ له‌و ئه‌گه‌رانه‌ى كه‌ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتاراندایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر مێزى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت پاش ئه‌وه‌ى گفتوگۆكانى له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 ده‌ستیان پێكرد”.

به‌ وته‌ى ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌، “مه‌به‌ست له‌م هه‌نگاوه‌ بریتییه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ى جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ئاسایی بۆ پاراستنى بژێوى ژیانیان”.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this