“بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بهرامبهر دینار بۆ ماوهى 3 ساڵ بهردهوام دهبێت”

دراوى عێراقى و دۆلارى ئهمریكى | فۆتۆ: Charles Wollertz
SNN – عەلی حەمەسەعید
پسپۆڕێكی بواری دارایی و ئابووری دهڵێت: بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار تەنیا بۆ ساڵێك نییە، بەڵكو بۆ ماوەی سێ ساڵ فرۆشتنی دۆلار بەو نرخە بەردەوامی دەبێت، دهشڵێت: دابهزینى بههاى دینار سوودهكانى زیاتره له زیانهكانى”.
د. عیزەت سابیر، پسپۆڕی بواری دارایی و ئابووری ئهمڕۆ سێشهممه به SNNی راگەیاند: “ئەو بڕیارەی كە دراوە لە بارەی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار تەنیا بۆ ساڵێك نییە، بەڵكو بۆ ماوەی سێ ساڵە، چونكە لە ماوەی رابردوودا كاتێك كە دیناری عێراقی لەبەرامبەر دۆلار بەرزبوو خێر و بێری ئەم بەرزی دینارە بۆ هاووڵاتییان نەبوو، بەڵكو چەند كۆمپانیا و بانكێك سوودیان لەو بەرزی دینارە وەردەگرت، بۆیە نزمكردنەوەی نرخی دینار كاریگەری زۆر دەبێت بۆ كەمكردنەوەی هاوردە لەدەرەوە و گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆیی”.
وتیشى: “كاریگەری نزمكردنەوەی بەهای دینار لەوەدایە كاتێك نرخی دۆلار نزم بوو دینار بەرزبوو، هاووڵاتییان دەیانتوانی بە بڕێك پارەی كهمی عێراقی بڕێكی زۆر دۆلار بكڕن و بەمەبەستی گەشتكردن بچنە وڵاتانی: توركیا، ئێران، لوبنان و وڵاتانی دیكە، بەڵام ئێستا كە نرخی دۆلا بەرزكراوەتەوە ئەو كەسانەی كە پێشتر گەشتیان بۆ دەرەوە دەكرد ناچارن بەهۆی بەرزی نرخی دۆلارەوە هەر لە ناوخۆی هەرێم و عێراق گەشتەكانییان بكەن ئەوەش سوودێكی دیكەی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلارە”.
ئەو پسپۆڕەی بواری دارایی و ئابوری ئەوەشی خستەڕوو: “لە ئێستادا بڕی یەدەگی دراوی بانكی ناوندی عێراق لە 30 ملیار دۆلار نزیك بووەتەوە، بەڵام بڕی دیناری عێراق لە بازاڕدا بریتیە لە 50 ترلیۆن دینار كە دەكاتە 40 ملیار دۆلار، كەواتە بڕی دیناری عێراق زیاترە لە بڕی ئهو دراوە بیانییەی كە لە بانكی ناوەندی عێراق هەیە، بۆیە ئەگەر بڕیاری بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار نەدرایە ساڵی 2021 بانكی ناوەندی عێراق هیچی تێدا نەدەما، ئەوەش دەبوویە هۆی ئەوەی كە بەهای دیناری عێراق لە سفر نزیك بێتهوه”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا کێیە؟
2021-01-27
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
“ئابووری کوردستان لەبەردەم سێ مەترسیدایە”
2020-05-16
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17