ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە گەڕایەوە بۆ بردنەوەکانی و میسی پێلی تێپەڕاند

0
195
میسی لە یاری ڤەلەد وەلید

SNN Sport

پاش یەکسانبوونی بەرامبەر بە یانەی ڤالنسیا لە هەفتەی 14ی لالیگا، یانەی بەرشەلۆنە گەڕایەوە بۆ بردنەوەکانی و توانی 3-0 لە یانەی ڤەلەد وەلید بباتەوەو میسیش بە تۆمارکردنی گۆڵێک ژمارەکە مێژوویەکەی پێلی شکاند.

لە یارییەکانی هەفتەی 15ی لالیگا،یانەی بەرشەلۆنە بووە میوانی یانەی ڤەلەد وەلید و لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 3-0 لێ بباتەوە.

لە سەرەتای یاریەکەو لە خولەکی 21، لینگلێت سوودی لە تۆپێکی میسی بینی و گۆڵی  یەکەمی بەرشەلۆنەی تۆمارکرد.

دواتر سێرجینۆ دێست تۆپێکی بە برایسوایت داو ئەویش لە خولەکی 35 گۆڵی دووەمی تۆمارکردوو گێمی یەکەم 2-0 بە سوودی کوڕانی کومان تەواو بوو.

لە گێمی دووەم، پیدری تۆپێکی بە میسی دا، ئەویش لە خولەکی 65 توانی گۆڵی سێیەم و بردنەوە بکات، کە گۆڵی ژمارە 644ی میسی بوو، توانی ژمارەکەی پێلی ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیل بشکێنێت و ببێت بە یەکەم یاریزان لە مێژوودا زۆرترین گۆڵ بە درێسی یەک یانەوە بکات.

بەم بردنەوە خاڵەکانی یانەی بەرشەلۆنە لە لالیگا بووە 24 خاڵ و لە پلەی پێنجەم دەبینرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this