له‌سه‌ر پێدانى زه‌وى به دوو كارگه سكاڵا له‌سه‌ر دوو فه‌رمانگه‌ى گه‌رمیان تۆمار كرا

قه‌ڵاى شێروانه له كه‌لار ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له ناوچه‌یه‌كى گه‌رمیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى 30 هه‌زار مه‌تر دووجا زه‌وى به‌شێوه‌ى نایاسایى دراوه به دوو كارگه، له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانییه‌وه سكاڵا له‌سه‌ر دوو فه‌رمانگه‌ى شاره‌وانى له گه‌رمیان تۆمارده‌كات.
كه‌ریم عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند: “لە دادگای نەزاهە (ده‌ستپاكى)ی گەرمیان سكاڵایى یاسایى لەسەر سەرۆکایەتی شارەوانی رزگاری و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان تۆماركردووه”.
وتیشى: “هه‌ردوو شاره‌وانى ناوبراو سه‌رپێچى یاساییان كردووه به جۆرێك هه‌ستاون به پێدانى بڕى 20 هەزار مەتر دووجا زه‌وى بە کارگەیەکی دروستکردنی بۆڕی پلاستیکی و 10 هەزار مەتر دووجا زەوی بە کارگەیەکی چپس”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئەو ناوچەیەی کە ئەو پارچە زەوییانەیان تێدا تەرخانکردوە لە لایەن شارەوانی رزگارییەوە تەرخانکراوە بۆ ناوچەی پیشەسازی نوێ و هەتاکو ئێستا لە لایەن وەزارەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی گەرمیانەوە نەخشەکەی پەسەند نەکراوە، هاوكات رێكارى پێویست نەگیراوەتەبەر بۆ پێدانی زەویەکە بەو کارگانە و رای لایەنە پەیوەندیدارەکان وەرنەگیراوە”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى باسى له‌وه‌شكرد: “دواى تۆماركردنى سكاڵاكهى دادگای نه‌زاهه‌ى گه‌رمیان دەستبەجێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان کردووه‌تەوه و لە داهاتوشدا رێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17