یەکەم لێدوانی میسی پاش شکاندنی ژمارەکەی پێلی

0
330
میسی لە یاری ڤەلەد وەلید

SNN Sport

شەوی رابردوو لە یاری بەرامبەر بە یانەی ڤەلەد وەلید میسی توانی گۆڵی ژمارە 644 بە درێسی یانەی بەرشەلۆنە بکات و ژمارەکەی پێلی شکاند.

دوای شکاندنی ژمارەکەی پێلی، میسی لە پێگەی خۆی لە ئینستاگرام نوسیویەتی:”کاتێک دەستم بە یاری تۆپی پێ کرد، هەرگیز بیرم لەوە نەکردووەتەوە کە تۆمارێکی لەمشێوەیە بشکێنم،بە تایبەت ئەوەی کە ئەمڕۆ شکاندم بە ناوی پێلی بوو”.

دەشڵێت:”دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەو کەسانە بکەم کە هەموو ئەو ساڵانەی رابردوو یارمەتی منیان داوەو هاوکارییان کردووم ، هاوڕێکانم،خێزانەکەم، هەموو ئەوانەی کە هەموو رۆژێک پشتگیرییان کردووم”.

میسی توانی لە خولەکی 65 گۆڵ لە یانەی ڤەلەد وەلید بکات ویانەکەی لە هەفتەی 15ی لالیگا 3-0 براوە بوو.

میسی 644  گۆڵی بە درێسی یانەی بەرشەلۆنەوە لە 749 یاری کردووە، کە پێلی 643 گۆڵی لە 757 یاری کردووە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Leo Messi (@leomessi)

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this