له گه‌رمیان پشكنینى كۆرۆنا بوو به پاره ته‌نها خوێندكاران و نه‌خۆشى كتوپڕ ناگرێته‌وه

پشکنینی کۆرۆنا
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان بڕیارى وه‌رگرتنى پاره له به‌رامبه‌ر پشكنینى ڤایرۆسی كۆرۆنا خرایه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و بۆ هه‌ر پشكنینێك بڕى 60 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت، ته‌نها پاره له‌و خوێندكارانه وه‌رناگیرێت هاتووچۆى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌كه‌ن له گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى بارودۆخى ته‌ندروستیان زۆر خراپه.
عه‌دنان زاهاوى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا له گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: له‌مه‌ودوا له سنوورى گه‌رمیان پشكنینى ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ى حكومى به پاره ده‌بێت به پێى بڕیارێكى حكومه‌ت بۆ هه‌ر پشكنینێك بڕى 60 هه‌زار دینار له نه‌خۆش وه‌رده‌گیرێت.
وتیشى “هه‌رچه‌نده ئه‌و بڕیاره پێشتر ده‌رچووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئه‌مڕۆش پشكنین له سنوورى گه‌رمیان به بێ به‌رامبه‌ر بووه و ئه‌مڕۆ نووسراوه‌كه گه‌یشتووه‌ته ته‌ندروستى گه‌رمیان له‌مه‌ودوا به بڕیاره نوێیه‌كه كارده‌كرێت”.
عه‌دنان زه‌هاوى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، به پێى بڕیاره‌كه هه‌ر كه‌سێك پشكنین بكات بڕى 60 هه‌زار لێوه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام نه‌خۆشێك له به‌شى فریاكه‌وتنه‌وه له‌به‌ر خراپى ره‌وشى ته‌ندروستى ره‌وانه‌ى پشكنین بكرێت، یان له نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به تووشبووان داواى پكشنین بۆ نه‌خۆش بكرێت به بێ به‌رامبه‌ر پشكنین بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه ده‌كرێت. هاوكات ئه‌و خوێندكارانه‌ش به‌هۆى خوێندنه‌وه سه‌ردانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌كه‌ن ئه‌وانیش پاره‌یان لێ وه‌رناگیرێت.
پێشتر ته‌نها پاره له‌و كه‌سانه وه‌رده‌گیرا كه سه‌ردانى وڵاتی ئێرانیان ده‌كرد و دواى پشكنین ڤیزه‌یان پێده‌درا، به‌ڵام ئێستا پاره له هه‌موو كه‌سێك وه‌رده‌گیرێت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت پشكنینى كۆرۆنا بكات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
گەلەری:راڵی داکاری 2021 لە سعودییە
2021-01-05
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17