گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 23/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
295
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  چوارشەممە (23/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید وای دەبینێت دەتوانێت نازناوی لالیگا بباتەوەو فشار بخاتە سەر ریاڵ مەدرید.
  • هێرمۆسۆ و لۆرێنتی دوو گۆڵ لە سۆسیداد دەکەن و کوڕانی سیمیۆنی نمایشێکی تر دەکەن.
  • هازارد دەگەڕێتەوە بۆ لیستی یاریزانەکانی زیدان بۆ یاری گرانادا.
  • پیدری باشترین هاوڕێی میسییە لە یانەکە.
  • کاسیاس دەگەڕێتەوە بۆ ریاڵ مەدرید و پۆستێکی نوێ وەردەگرێت.
  • پاڵەوانی جیهان ڤیسەنتی دیلبۆسکی تەمەنی دەبێتە 70 ساڵ.

ئاس:

  • پێشەنگی سوپەر.
  • لە لالیگا ئاتلەتیکۆمەدرید 2-0 لە سۆسیداد دەباتەوە.
  • پیدری و میسی ئاهەنگەکە بەڕێوە دەبەن و بەرشەلۆنە 3-0 لە ڤەلەد وەلید دەباتەوە.
  • گەڕانەوەی هازارد.
  • بەلجیکیەکە چەند خولەکێک دژی گرانادا یاری دەکات، ئەمەش پاش 9 پێکان.
  • لۆکا مۆدریچ بەهۆی پێکانەوە ئامادەی یاریەکە نابێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • میسی ئەفسانە گۆڵی ژمارە 644 دەکات.
  • لیۆ پێلی تێدەپەڕێنێت و زۆرترین گۆڵ بە درێسی یەک یانەوە دەکات و سەرکردایەتی بەرشەلۆنەیەکی بەهێز دەکات دژی ڤەلەد وەلید.
  • کاپتنەکە زۆر بە بەهێزی پەیوەندی لەگەڵ پیدری دروستکردووەو ئەمەش یارمەتی چالاککردنی تیمەکە دەدات کە بە سێ بەرگریکارەوە یاریەکەی ئەنجامدا.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید پێشەنگی لالیگا بە سەلامەتی بە دوو گۆڵی هێڕمۆسۆ و لۆرێنتی لە سۆسیدادی بردەوەو پارێزگاری لە پێشەنگی خولەکە کرد.
  • هازارد وئیسکۆ دەگەڕێنەوە بۆ لیستی یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید و بە دوای بردنەوەی پێنجەمی لەسەر یەک دەگەڕێن.

سپۆرت:

  • کاردانەوەی مەزن.
  • یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە ڤەلەد وەلید دەباتەوە و خەونی بۆ کێبڕکێکردن لە بردنەوەی نازناوی خولەکە بۆ دەگەڕێتەوە.
  • میسی بە سەر پێلی سەرکەوتوو توانی گۆڵی ژمارە 644 بکات و لەگەڵ پیدری دوانەیەکی سەرسوڕهێنەری پێکهێناوە.
  • ئیکەر کاسیاس دەگەڕێتەوە بۆ ریاڵ مەدرید.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید نادۆڕێت و لە ریاڵ مەدرید دووردەکەوێتەوەو 2-0 لە سۆسیداد دەباتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this