
SNN- بڕیار محەمەد
بەڕێوەبەری گشتی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت ئەمساڵ ساڵێكی سەخت بوو بۆ كرێكاران و بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەسەدان كەس هەلی كاریان لە دەستداوە لە كۆتایی ئەمساڵیش ئامارەكە دەخینە روو.
عارف عیتۆ بەڕێوەبەری گشتی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بە SNNی راگەیاند: بەهۆی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمساڵ ساڵێکی سەخت و زۆر ئەستەم بوو بۆ كرێكاران و بەهۆیەشەوە ژماریەكی زۆر لە كرێكاران كارەكەیان لەدەستداوە و ژماریەكەی زۆریشیان مووچەكەیان كەمكراوەتەوە.
وتیشی “لە ئێستادا ئاماری دروست لەبەردەستدانییە لەبارەی ژمارەی ئەو كرێكارانەی كە لە ماوەی ئەمساڵ كارەكانیان لەدەستداوە، بێگومان لە كۆتایی ئەمساڵ تەواوی ئامارەكە بڵاو دەكەینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە بەردەوامین لەوەی كە بتوانین كەمتر كرێکار بێكاربن”.
لای خۆشیەوە عەبدولسەمیح، بەڕێوەبەری پرۆژەكان لە رێكخراوی ئاشتی و ئازای بە SNNی راگەیاند: لە ماوەی رابردوو رووپێویەكمان ئەنجامداوە بەپێی ئەنجامی رووپێوییەكەش، بەر لە هاتنی كۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، رێژەی بێكاریی لە هەرێمی كوردستان 20% بووە، بەڵام لەدوای ئەو كاتەوە، رێژەكە بۆ 44% بەرزبووەتەوە، هەروەها 73%ی هاووڵاتییان، كێشەی ئابوورییان بۆ دروستبووە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق نەوت و بەریتانیاش پارە دەداتە لوبنان
2020-08-05
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17