وێنە:له‌گه‌ڕی سێیه‌می خولی باسكه‌ی نایابی عێراق یانه‌كانی كه‌ركوك تووشی سێیەم شكستی له سه‌ریه‌ك ده‌بن

دیمەنێک لە یاری باسکەی خولی نایابی عێراق
حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport
له هۆڵی ( شه‌عب ) له شاری به‌غدا ركابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی عێراق ده‌ستیپێكردوو یانه‌كانی كه‌ركوك تووشی سێیه‌مین شكست بوون.
یانه‌ی گازی باكوور له‌م گه‌ڕدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی شۆڕته بووەوە و تیایدا یانه‌ی گازی باكوور تووشی سێیه‌م شكستی له سه‌ر یه‌ك هات و به ئه‌نجامی 77-59 خاڵ دۆڕا.
سه‌باره‌ت به شكسته‌كانیان حسێن ته‌ڵاڵ یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی گازی باكوور وتی:” ئه‌و تیپانه‌ی یانه‌كه‌مان به‌رامبه‌ریان تووشی شكست هاتن له تیه به‌هێزه‌كانی عێراق و چه‌ندین یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یاریزانی پیشه‌گه‌ری به توانا له ریزه‌كانیاندان ،ئه‌و یارییانه‌ی ماومانە تا راده‌یه‌ك تیپی به‌هێز نین ، ئینشاالله قه‌ربووی شكسته‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌و له‌مه‌و دوا یاریزانه پیشه‌گه‌ره ئهمریكیهكهمان ئاماده ده‌بێت بۆ یاریکردن”.
له یاری دووه‌مدا یانه‌ی نه‌وتی باكوور رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌وت بووەوە، یانه‌ی نه‌وت تووانی به جیاوازی 60 خاڵ و به ئه‌نجامی 41-101 خاڵ یاریه‌كه بباته‌وه.
له یاری سێیه‌مدا یانه‌ی كاره‌با و ته‌زامن رووبه‌ڕووی یه‌کتربوونه‌وه و به بردنه‌وه‌ی یانه‌ی كاره‌با و به ئه‌نجامی 87-58خاڵ یاریەکە کۆتایی هات.
له چواره‌م یارییدا یانه‌ی زاخۆ رووبه‌ڕووی یانه‌ی حه‌شد بووەوە، له‌و یاریەدا یانه‌ی زاخۆ تووشی دووه‌م دۆڕان هات و به ئه‌نجامی 106 -84 خاڵ یاریەکەی بردەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17