جەیمس لە رکابەرەکەی ریاڵ مەدرید نزیک دەبێتەوە

0
2503
جەیمس رۆدریگێز

جەیمس رۆدریگێزی کۆڵۆمبی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید، لە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی رکابەری یانەکەی نزیک دەبێتەوە.

رادیۆی کۆڵۆمبیا بڵاویکردووەتەوە، یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە گفتوگۆی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید کردووە، ئەگەری ئەنجامدانی گرێبەستەکە بە سەرکەوتوویی بە رێژەی لە %80 یە، بەڵام ریاڵ مەدرید نایەوێت بێ بەرامبەر دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت و دەیەوێت لە فرۆشتنی بڕێک پارەی دەستبکەوێت.

جەیمس رۆدریگێز لە ماوەی رابردوو لە پلانی زیدان نەبوو، ئەو راهێنەرە لە هاوینی رابردوو داوای لە ئیدارەی یانەکەی کرد دەستبەرداری ببێت، بەڵام هیچ یانەیەک ئامادە نەبوو گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات و ئەم وەرزەش لە یانەکە ماوەتەوە، بەڵام راهێنەرە فەرەنسیەکە وەکو یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.

جەیمس لە ساڵی 2014 بە گرێبەستێکی 6 ساڵە، یانەی مۆناکۆی فەرەنسی بەرەو ریاڵ مەدرید  بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ جێهێشت،کە ئەوکات سێیەم گرانترین گرێبەست بوو لە مێژووی یانەی ریاڵ مەدرید.

 

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this