به 6 یاری كێبڕكێكانی هه‌فته‌ی دووه‌می خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی كوردستان كۆتایی هات

دیمەنێک لە یاری رزگاری و سەیدسادق:فۆتۆ:دانا ناسیح
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د- SNNsport
له یاریگاكانی كوردستان كێبڕكێكانی وه‌رزی نوێی خولی پله‌یه‌كی كوردستان ده‌ستی پێكردوو چه‌ندین ئه‌نجامی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی به خۆیه‌وه بینی.
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی رابردوو كێبڕكێكانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه ئه‌نجام نه‌درا، به شه‌ش یاریش ركابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی دووه‌م ئه‌نجامدرا.
له میانه‌ی یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی و كه‌ركوك سێ یاری به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ندین ئه‌نجامی چاوه‌ڕوان نه‌كراویش تۆمار كران.
یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌یاریگای خۆی میوانداری ئاشتی نوێنه‌ره‌كه‌ی سلێمانی كرد و یاریه‌كه‌ش به‌سوودی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا كۆتایی هات كاتێك یاریه‌كه‌یان به (3-1) گۆڵ كۆتایی پێهێنا.
زه‌كه‌ریان غه‌ریب و ئه‌حمه‌د خه‌میس و هه‌ڤاڵ ئه‌حمه‌د له خوله‌كه‌كانی 2 و 32 و 65 گۆڵه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و دیلمان رۆكانیش له خوله‌كی 68 تاكه گۆڵه‌كه‌ی ئاشتی تۆمار كرد.
له یاریه‌كی تری ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا یانه‌ی رزگاری له یاریگای خۆی تووشی دۆڕاندنێكی قورس ده‌بێته‌وه كاتێك میوانداری سه‌یدسادق ده‌كات.
یاریه‌كه به به‌هێزی یانه‌ی میوان ده‌ستیپێكرد به جۆرێك كه هیچ شتێكی بۆ یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا نه‌هێشته‌وه كه خۆی له دۆڕاندنه قورسەکە رزگار بكات، كاتێك ئه‌نجامی یاریه‌كه به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ به‌سوودی سه‌یدسادق كۆتایی هات.
عه‌لی جومه و سه‌فین فایه‌ق و هاوكار جه‌مال و ساڵح موتڵك و هه‌مزه حسێن له خوله‌كه‌كانی 13 و 33 و 49 و 68 و 90+1 گۆڵه‌كانی ئاشتیان تۆمار كردوو سه‌رخێڵ جه‌بار و زیائه‌دین عه‌بدولكه‌ریم له خوله‌كه‌كانی 39 و 77 دوو گۆڵه‌كه‌ی رزگاری خاوه‌ن یاریگایان تۆمار كرد.
له دوا یاری ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا یانه‌ی ئاڵتون كۆپری له یاریگای خۆی میوانداری خانه‌قینی كرد و یانه‌ی خاوه‌ن یاریگاش ئه‌نجامه‌كه‌ی به سوودی خۆی یه‌كلایی كرده‌وه.
فراس داخل و سلێمان قاسم له خوله‌كه‌كانی 7 و 69 گۆڵه‌كانی ئاڵتون كۆپرییان تۆمار كرد.
له یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ولێر و دهۆكیشدا سێ یاری تر به‌ڕێوه‌چوون.
یانه‌ی كۆیه له یاریگای خۆی له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌یدا میوانداری شه‌قڵاوه‌ی هه‌ولێری كرد.
هه‌رچه‌نده یاریه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ئه‌نجامیدا، به‌ڵام یانه‌ی شه‌قڵاوه نه‌یهێشت به شكست له یاریگای خۆی بچێته ده‌ره‌وه، هه‌رچه‌نده یانه‌ی كۆیه پاڵێوراوێكی سه‌ره‌كییه بۆ گه‌یشتن به خولی نایابی كوردستان.
جه‌وهه‌ر نه‌جم و هۆگر یوسف له خوله‌كه‌كانی 5 و 15 گۆڵه‌كانی شه‌قلاوه و وڵات عه‌بدولڕه‌حمان و سه‌نگه‌ر جه‌بار له خوله‌كه‌كانی 55 و 91 گۆڵه‌كانی كۆیه‌یان تۆمار کرد.
له یاریه‌كی تردا یانه‌ی ئاسۆ نه‌یتوانی بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت كاتێك له یاریگای خۆی تووشی شكست بوویه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی خاكی میوانه‌كه‌ی كه‌ركوكی كاتێك به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك شكستی هێنا.
هاوكار محه‌مه‌د له خوله‌كی 71 گۆڵی یه‌كه‌می خاكی کردوو فه‌رمان شه‌ریف له خوله‌كی 86 گۆڵی به‌رامبه‌ری ئاسۆ، عه‌لا محه‌مه‌د له خوله‌كی 89 گۆڵی سه‌ركه‌وتنی خاكی تۆمار كرد.
له دوا یاریدا یانه‌ی گاره و ئاكرێ له یاریگای یه‌كه‌میان رووبه‌ڕووی یه‌كبوونه‌وه، دوای 90 خولهك یاریكردن و له ده‌ستدانی چه‌ندین هێرش له‌لایه‌ن یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌وه له كۆتاییدا ئه‌نجامی یاریه‌كه به سپی مایه‌وه و هه‌ردوو یانه‌ش به خاڵێك و به‌بێ گۆڵ یاریگایان جێهێشت.
یاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی پله‌یه‌كی كوردستان به‌به‌شداری 12 یانه كه دابه‌شی دوو كۆمه‌ڵه‌ی شه‌ش تیپی كراون ئه‌نجام ده‌درێن و له كۆتاییشدا دوو یانە له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌رده‌كه‌وێت بۆ قۆناغی كۆتای خوله‌كه.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17