داوای سزای تووند بۆ بکوژی زەهرا و حەورا دەکرێت

دوو خوشکەکە و بکوژی برایان
SNN
رووداوی کوشتنی دوو خوشک شەقامی بەغدای وروژاندووە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە، کاتێک رۆژی شەممە برایەکیان لەژێر کاریگەریی ماددەی هۆشبەردا هەردووکیانی بە فیشەک کوشت.
دوێنێ وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، هێزەكانیان لە شاری سەدری رۆژهەڵاتی بەغدا لێكۆڵینەوەیان كردووە لە رووداوی كوژرانی دوو خوشك لەلایەن برایەكیانەوە.
راشیگەیاند: تاوانبارەكە لەژێر كاریگەری خواردنەوە كهولییەكاندا ئەو كارەی ئەنجامداوە، وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشكراشیكرد: لە كاتی لێكۆڵینەوەدا بكوژەكە دانی بە هۆكاری كوشتنی دوو خوشكەكەی ناوە و هۆكارەكەشی بۆ پاساوی شەرەف گێڕاوەتەوە.
لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا براکەی ئەو دوو کچە بە ماددەی هۆشبەر کاریگەر بووە و خوشکێکی بە 6 فیشەک و ئەویتریشیانی بە 4 فیشەک پێکاوە و دەمودەست گیانیان سپاردووە.
زانیارییە هەواڵییەكان باس لەوەشدەكەن، لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەكەدا سەرەتا بکوژەکە دەستی حەورای بە شوشە بریندار كردووە، پاشان شەش گوللـەی پێوەناوە، دواتر كاتێك زەهرا هەوڵیداوە داوای هاوكاری لە دراوسێكان بكات، چوار فیشەكی بەیشەوە ناوە و خۆی ون کردووە.
ئەو دوو خوشكە کە ناویان حەورا و زەهرایە و خوێندكاری زانكۆی “ئیمام سادق” بوون لە بەشی یاسا، بەپێی میدیا عێراقییەکان، بە بەردەوامی براکەیەن ئەشكەنجە و ئازاریداون.
بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاشتاگی (مافی زەهرا و حەورا)یان بڵاوە پێکردووە و داوای دادگاییکردنی بکوژەکە دەکەن و شەقامی عێراقی بەو تاوانە زۆر کاریگەرن، ئەویش پاشئەوەی پۆلیسی کەربەلا دەستگیرکردنی راگەیاند لە ئۆپراسیۆنێکدا لە شاری سەدر.
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەتی تویتەر بەکارهێنەرێکی زۆر لەڕێگەیەوە داوای تووندترین سزا دەکەن بۆ بکوژەکە و رووداوەکەیان بە شەرمێکی گەورە لەقەڵەمداوە بە تەوێڵی عێراقییەکانەوە.
هەواڵی زیاتر
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
6كاتژمێر لهمهوپێش -
“ماوهى دوو ساڵه حكومهتى ههرێم هێندهى ئهم مانگه دۆخى دارایی باش نهبووه”
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمڕۆ پلاسخارت لهگهڵ حزبهكانى ههرێم باسى چى دهكات؟
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزيری سامانە سروشتييەکان دەستی لەکار کێشايەوە
11كاتژمێر لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
6كاتژمێر لهمهوپێش -
“ماوهى دوو ساڵه حكومهتى ههرێم هێندهى ئهم مانگه دۆخى دارایی باش نهبووه”
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمڕۆ پلاسخارت لهگهڵ حزبهكانى ههرێم باسى چى دهكات؟
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش