لە ماوەی ئەساڵدا لە سنووری هەولێر زیاتر لە 10 هەزار تاوان ئەنجامدراوە

0
96

SNN- بڕیار محەمەد

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ئاماری کار و چالاكییەكانی ساڵی 2020ی ڕاگەیاند و لەماوەی ئەمساڵدا لەكۆی 10 هەزار و 681 تاوان، 9 هەزار و 846 یان ئاشكرا كراون كە 65 تاوانیان كووشتنبووە.

هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئەمشەو چوارشەممە رایگەیاند “تاوانە جۆراوجۆرەكان 10 هەزار و 681 تاوان بوون و لە کۆی هەموویان 9 هەزار و846 تاوان ئاشكرا كراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان كۆتاییهاتووە، كە دەكاتە زیاتر لە 92٪.

لەبارەی تاوانەكانی كوشتن راشیگەیاند لە 2020 دا لە هەولێر و دەوروبەری 65 تاوانی كوشتن ئەنجامدراون كە ساڵی ڕابردوو 73 تاوان بووە واتە ڕێژەكەی كەمتر بووە، لەكۆی تاوانەكانی ئەمساڵیش 61 تاوانیان كەیسەكانیان یەكلابوونەتەوە و تۆمەتبارەكان دەستگیركراون و كۆتایی هاتووە كە دەكاتە رێژەی 94٪ هەروەها 183 تۆمەتباریش كە لەشارەكانی تری عیراق و هەرێمی كوردستانەوە هاتوونەتە هەولێر، دوای دەستگیركردنیان گەڕێندراونەتەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان.

وتیشی: “هێزەكانی پۆلیسی هەولێر 4301 تۆمەتباریان دەستگیركردووە، تۆمەتبار هەبووە چەندین ساڵە فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە، ئەمساڵ دەستگیركراوە، کە یەكێك لەوانە 11 ساڵ پێش ئێستا فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.

لەبارەی ڕووداوەکانی تەقەكردن وتی: “بەدواداچوونی تەواومان كردووە و 32 حاڵەتی تەقەكردن هەبووە كە 29 كەسمان بەهۆیەوە دەستگیركردووە و تەنها 3 حاڵەت ماوە، هەروەها هەزار و 105 سواڵكەرمان دەستگیركردووە، 2497 نێرگەلە لەكاتی كەرەنتینە لەشوێنە گشتییەكان دەستی بەسەرداگیراوە و لەنێو براوە، 45 تەن دەرمانی ماوە بەسەرچوو و ساختە لەنێو براون، 112 شوێنی زێدەڕۆیش لەسەر موڵكی گشتی تێكدراون، هاوكات 98 ئۆتۆمبێل كە نمایشیان كردووە دەستی بەسەردا گیراوە و 265 سەرپێچیكاریش دەستگیركراون، 1302 شوێنیش داخراون بەهۆی پابەند نەبوون بەڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this