ئیتاڵیا.. دوو گەنجی کورد بەهۆی کەوتنە ژێر شەمەندۆفێر گیانیانلەدەستدا

0
816

SNN- محەمەد مستەفا

دوو گەنجی خەڵکی ئیدارەی ڕاپەڕین لە کاتی پەڕینەوە لە وڵاتی ئیتاڵیاوە بۆ وڵاتی فەرەنسا، لە ناوچەی ساڤانۆی ئیتاڵیا دەکەونە ژێر شەمەندۆفێر و دەستبەجێ گیانلەدەستدەدەن .

(ک،ئ) گەنجێکی ئاگادار لە ڕووداوەکە بە SNN ی ڕاگەیاند “درەنگانێکی شەوی رابردوو ئەوان وەک کۆمەڵێک کۆچبەر لە وێستگەی شەمەندۆفێری ساڤانۆی ئیتاڵیا ویستویانە لە ئیتاڵیا بەرەو فەڕەنسا بە قاچاغی بپەڕنەوە .

وتیشی: “لەکاتی ڕاکردنیان لەو وێستگەیە شەمەندۆفێریک گەیشتۆتە ئەو وێستەگەیە و دوو لە هاوڕێکانیان کەوتوونەتە ژێری و دەستبەجێ گیانیانلەدەستداوە” .

ئەو گەنجە باسی لەوەشکرد ئەو دوو کەسەی لەو ڕووداوە بوونەتە قوربانی (بەھرۆز اسماعیل) تەمەن 23 ساڵ، دانیشتووی ناحیەی حاجیاوا و (ڕاستی محەمەد) دانیشتووی رانیە-ن  .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this