
ریاڵ مەدرید
SNN Sport
لە خولی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید درێژەی بە زنجیرە بردنەوەکانیداو توانی 2-0 لە یانەی گرانادا بباتەوەو شەشەم یاری لەسەر یەک بباتەوە.
هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و گرانادا لە یاریگای دی ستیفانۆ رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یاریەکە 2-0بباتەوە.
لە گێمی یەکەم هەردوولا لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام لە گێمی دووەم لە خولەکی 57، کاسێمێرۆ توانی گۆڵی پێشکەوتن بە لێدانی سەر لە یانەی گرانادا بکات.
دواتر بنزیمە لە خولەکی 93ی یاریەکە ئەنجامەکەی کردە دوو هێندەو توانی گۆڵی دووەم و دڵنیایی بکات و یاریەکە 2-0 ببەنەوە.
بەم سێ خاڵە ریاڵ مەدرید خاڵەکانی بووە 32 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە دوای ئاتلەتیکۆمەدریدی دووەمی خولەکەوە دێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
گۆڵپارێزی ریاڵ مەدرید تووشی کۆرۆنا دەبێت
2020-10-06 -
163 کەسی دیکە لە عێڕاق تووشی کۆرۆنا بوون
2020-05-25
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17