باڵیۆزخانەی ئەمریکا زیانی هێرشەکەی چەند رۆژی رابردوو ئاشکرادەکات

0
234

SNN

ویلیام ئۆربان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند: ئەو هێرشەی لە چەند رۆژی رابردوودا کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق گەورەترین بووە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا.

ئۆربان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو هێرشەی کە یەکشەممەی پێشوو کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا گەورەترین بووە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا و تەنیا لەو شەوەدا 21 کاتیۆشا بە باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە نراوە، توانراوە بەشێکیان لە رێگەی سیستمی بەرگری باڵیۆزخانەوە بەرپەرچ بدرێتەوە، مووشەکەکان هیچان بەر باڵەخانەی باڵیۆزخانە نەکەوتووە، بەڵام پارچەکانی کاتیۆشاکان زیانی بە باڵەخانەکانی چواردەوری باڵیۆزخانە گەیاندووە.

ئۆربان ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو هێرشە لەلایەن کۆمەڵێک گروپی لە یاسا دەرچوو ئەنجامدراوە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، وە ئەم کارەی ئێرانیش ناپاکییەکی گەورەیە بۆ سەروەری خاکی عێراق، هەروەها ئێران پشتوانی دارایی و لۆجستی ئەو گروپە چەکدارانە دەکات.

دوێنێش ئەمریکا رایگەیاند: ئامادەی هەموو هێرشێکی ئێران بەرپەرچ بدەینەوە کە دەکرێتە سەر ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکەدا بەتایبەتی لە عێراق و وەڵامی توندمان دەبێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this