
SNNـ بڕیار محەمەد
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ئاشکرای دەکات بەداخەوە 3 کەس گیانی لەدەستداوە و 2 کەسیش برینداربوون و سەرجەمیان کرێکاری خۆمانن وتیمێکی تایبەتیش بۆ لێکۆڵینەوە لەهۆکاری ئاگرەکە پێکهێندراوە.
سەرکەوت کاراش وتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: ئاگادارکراینەوەی بەڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لەپاڵاوگەی کەورگۆسک، دەست بەجێ تیمەکان گەیشتنە شوێنێکی ڕووداوەکە، بەداخەوە 3 کەس گیانی لەدەستداوە و 2 کەسیش برینداربوون و سەرجەمیان کرێکارن.
دەشڵێت، قوربانیەکان خەڵکی کوردن و لێکۆڵینەوە دەکرێ لەهۆکار و زیانەکان، پاڵاوگەکەش هەموو پێوەرە سەلامەتیەکانی تێدایە بەپێی ستانداردی جیهانی، دوای لێکۆڵینەوەش هۆکارەکە دەخرێتە ڕوو.
بەپێی زانیایەکانی SNNیش لە ئێستادا ناسنامەی سێ له قوربانیان ئاشکراکراوە و ئەگەری هەیە قوربانی تریش هەبێ، لەڕووداوەکەی ئەمرۆ لە پاڵاوگەی کەورگۆسک.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سوارێز و ڤیدال بۆ یاری ئەمشەو دوردەخرێنەوە
2020-09-12
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17