گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 12/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا

0
275
مانشێتی رۆژنامە ئیتاڵیەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ سێشەممە12/5/2020  ، گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بە کۆمەڵێک مانشێتی نوێوە بەمشێوەیە بوو….

لاگازێتا دیلۆ سپۆرت:

 

  • بەڵێ راهێنانی بە کۆمەڵ لە 18ی مانگ لە ئیتاڵیا دەستپێدەکاتەوە، بەڵام یاریزانەکان لە یەک دادەبڕێن و دەستپێکردنەوەی خولەکە لە رێگایە، بەڵام دەبێت کۆبوونەوەی پزیشکی ئەنجام بدرێتەوەو گلۆپی سەوز لە لایەن حکومەتەوە هەڵبکرێت.
  • سپادافۆرای وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا:”پێویستمان بە هەفتەیەک هەیە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەی خولەکە بدەینەوە.
  • ماڵدینی نەخێر دەکات و ئەیسی میلان لە مەترسیدایە بۆ لەدەستدانی رەمزێکی تری یانەکە.
  • خولی ئینگلتەرا لە مانگی حوزەیران دەگەڕێتەوەو خولی ئەڵمانیا ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوە.

کۆرێری دیلۆ سپۆرت:

  • لە ناوەڕاستی رێگاکەداین و بەرەو هەڵکردنی گلۆپی سەوز دەچێت.
  • راهێنانی بە کۆمەڵ لە 18ی ئایار لە ئیتاڵیا دەستپێدەکاتەوە ، بەڵام لەوانەیە بەهۆی تووشبووانی هەر یانەیەک بە ڤایۆرسی کۆرۆنا راهێنانەکان رابگیرێت و پزیشکەکانی یانەکان بەرپرسن و دەبێت هەموو یاریزانەکانی یانەکان پشکنینیان نەرێنی بێت.
  • کانسێلۆی پۆرتوگالی دەگەڕێتەوە بۆ ئینتەرمیلان .
  • ماروتای بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ئینتەرمیلان رەزامەندی بۆ فرۆشتنی لاوتارۆ مارتینێز بە یانەی بەرشەلۆنە دەردەبڕێت و کلیلی فرۆشتنی هاتنی کانسێلۆیە بۆلای کۆنتی و چوونی سیمیدۆیە بۆ یانەی مانچستەرسیتی.

تۆتۆ سپۆرت:

  • یۆڤانتۆس لە بەرشەلۆنە…
  • تەوەری بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە نێوان بەرشەلۆنەو یۆڤانتۆس دەردەکەوێت و تەنیاش گۆڕینەوەی پیانیچ بە ئارسر نیە، ئەگەری گۆڕینەوەی دی چیلۆو و رۆگانی و رۆمێرۆ بە سیمیدۆ و تۆدیبۆ هەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this